ئەبولفەزل قەدیانی چالاکی سیاسی سەبارەت بە ئێعدامی نەوید ئەفکاری دەڵێ: ئەم جنایەتەو کوشتارەکانی لەم جۆرە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ڕێژیمی ئێران لە بەر مانەوەی خوی لە دەسەڵاتدا دەست بۆ هەموو جۆرە جینایەتێک دەبا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی” زەیتون” ئەبولفەزل قەدیانی، چالاکیی سیاسی بە کاردانەوە لە هەمبەر لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری دەڵێ: لە سێدارەدانی نایاسایی و تۆلەکردنەوەیی قیزەونانە لە نەوید ئەفکاری جەنایەتێکی ڕوون و ئاشکرایە و بە توندی مەحکوومە، ئەم لە سێدارەدانە لاپەڕەیەکی ڕەشە لە سەر پەروەندە هەرە ڕەشەکەی عەلی خامنەیی.
قەدیانی: لە لای هەموان ڕوونە کە نیزامی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوت کردنی خەڵک پەنا دەباتە بەر ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و بە کوشتن و لە سێدارەدان و بەندکردن دەیهەوێت خەڵک چاوترسێن بکات و بەم جۆرە مانەوەی خوی درێژە پێبدا و سەرچاوەی هەموو کێشەکان لە ئێران عەلی خامنەیی و سپای پاسدارانن.
ریژیمی ئێران دەبێ ئەم ڕاستییە بزانێت کە خەڵکی ئێران سەردانانوێنن بۆ جینایەت و دزی و گەندەڵییەکانی بەرپرسانی ڕێژیم و بەردەوام ڕووبەڕوویان دەبنەوە.