نەوید ئەفکاری لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوەو دواتر لە سێدارە دراوە.
بەڵگەنامەگەلێکی تازە لە سەر کوژرانی نەوید ئەفکاری لە بەندیخانە دۆزراوەتەوە کە ئاماژە بە ئەشکەنجەدانی نەوید دەکا و دەڵێ: نەوید بە هۆی ئەشکەنجەوە کوژراوە، هەر بەم بۆنەوە بەرپرسانی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیزنیان نەداوە بنەماڵەکەی بۆ دواین جار بیبینن، ئەمە سەلمێنەری ئەوڕاستییەیە کە نەوید کوژراوەو دوای لە سێدارە دراوە.
بەپێی وتەی شایەدحاڵەکان کە بە کاناڵی هەواڵی ئێران ئینترناشناڵیان ڕاگەیاندوە، کە دەموچاوی نەوید پێش بە خاکسپاردنی ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە و شکاندنی لووتی بە تەواوەتی باس لە وە دەکا کە نەوید ئەشکەنجەدراوە و بەرپرسانی حکوومەتی ئیزنیان نەداوە کە بنەماڵەکەی چاویان پێبکەوێت، تەنیا دەمووچاویان بینیوە.
هەرلەم پەیوەندییەدا سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی نەوید ئەفکاری، دەڵێ دوای ئەوەی کە نەویدیان ئەشکەنجەداوە، نەوید وتوویە: خادم ئەلحوسەینی” بەرپرسی گاردی بەندیخانەی عادڵئابادی شیراز و چەند سەربازێک، ئەشکەنجەیان داوم.
نەوید ئەفکاری دوای لە سێدارەدان لە گوندی “سەنگەر”سەر بە شاری سپیدان لە پاریزگای فارس لە ژێر چاوەدێری توندی ئەمنییەتی هێزەکانی ڕێژیم نیوە شەو بە خاکسپێردرا.
سێ حەوتوو پێش نەوید ئەفکاری بە هۆی ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە شیراز بەئیعدام مەحکووم کرا، لەو فایلە دەنگییانەی کە نەوید بڵاوی کردەوەتەوە باس لە وە دەکا، دانپێدانای زۆرەملێیان لێ وەرگرتووم بۆ وە ئەستۆگرتنی کوشتنی” حەسەن تورکمان” کارمەندی حەراسەتی” ئابفا”ی شیراز، هەروەها پێیان گوتووم کە ئەگەروەئەستۆی نەگری بنەماڵەکەت هەموو دەسبەسەر دەکرێن.
نەوید ئەفکاری دەڵێ: بە دوای ئەوەی کە لە ژێر ئەشکەنجە ڕزگارم بوو و پێم گەیشتە نێو بەندیخانە، نامەم بۆ هەموو بەرپرسانی دادوەری ناردووە، کە من بکوژ نیم ، بە زۆری و لە ژێر گوشاری ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرییان لێ وەرگرتووم، داودەکەم بمبەنە لای پزیشکی دادوەری بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستییانە.
ناوبراو دەڵێ: کاتێک کە بردمیان بۆ پزیشکی دادوەری، ئەو ڕاستییە سەلمێندرا کە لە ژێر گوشاری ئەشکەنجەدا دانپێدانانیان لێ وەرگرتووم بەڵام بە داخەوە بەرپرسانی ڕێژیم هیچ وڵامێکیان نەدامەوە، ئەوکاتە بوو کەزانیم بەرپرسانی خوێنمژی ڕێژیم بە دوای سەرێکی بێ گوناحدا دەگەڕێن کە بیبەنە سەردار.
بڵاو بوونەوەی فایلە دەنگییەکانی نەوید ئەفکاری و براکانی، لە هەمبەر ئەشکەنجەکانیان بە دەستی کۆماری خوێنمژی ئیسڵامی دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئێران و جیهان هەبوو، بە شێوەیەک کە هەموو ڕێکخراوە مافی مڕۆڤەکانی ئێران و جیهان سزای سەپاندنی حووکمی ئیعدام بە سەر نەوید ئەفکارییان بە ناڕەوا زانی و مەحکوومیان کرد، بەڵام ڕێژیمی ئێران بێ گوێدان بە هێج ڕێسا و یاسایەک بەردەوامە لە کوشتنی خەڵکی بێ تاوان.