شێخ ڕاشد بن عەبدوڵڵا وەزیری بەرگری وڵاتی بەحرەین، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند” ڕێژیمی ئێران زیدەڕەویەکانی بە چەندین شێوە تاقی دەکاتەوە و مەترسییە بە دژی ئەمنییەتی ناوچەکە” و هەرەوها پەرەپێدانی رێژیمی ئێران بەکاری تیرۆریستی و پشتیوانی کردن لە گرووپە میلیشیاکانی شیعە مەترسییەکیی زۆری هەیە بۆ سەر ناوچەکە.
بەپێی هەواڵی فەرمی بەحرەین، شێخ ڕاشدبن عەبدوڵڵا وەزیری بەرگری بەحرەین ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ دەوڵەتی ئێسرائیل بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییەکان و مانەوەی وڵاتی بەحرەینەو هەروەها دەڵێ: ئەگەر بابەتی فەلەستین بابەتێکی عەرەبییە بابەتی بەحرەینیش چارەنووس سازە و ڕێککەوتن لە گەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل بە مانای وازهێنان لە فەلەستین و مافەکانیان نییە.
شێخ ڕاشد دەڵێ: یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل هێرش و هەڕەشەکانی رێژیمی ئێرانە کە بەردەوام لە ڕێگای میلیشیا تیرۆریستەکانیەوە، هەوڵی ئاژاوەنانەوەو دووبەرەکێی داوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و بە تایبەتی لە وڵاتە عەرەبییەکان و ئەوی دیکەش بەرژەوەندی خەڵکی دوو وڵات و ناوچەکەشە کە پێویستی بە ئاشتی و لێک تێگەیشتنی وڵاتانی دراوسێیە.