له شه‌ڕێکی بنه‌ماڵه‌ییدا لە شارۆچکه‌ی ڕه‌ساڵه‌ت له کرماشان، پیاوێک هێرشی کرده سه‌ر ماڵی خهزووریو وه‌به‌ر ڕه‌گباری گولله‌ی دان، له‌م ڕووداوه‌دا ٣ که‌س کوژران‌و بریندار بوون.
ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ ی سەرماوەز پیاوێک به کڵاشینۆف هێرشی کرده سه‌ر ژنەکەیو وێڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی وه‌به‌ر ڕه‌گباری دان که به‌م هۆیه‌وه هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه دهکوژڕیو ٢ برای ژنه‌که‌ش بریندار ده‌بن.
کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تیی هۆی ئه‌م شه‌ڕو ده‌رگیرییه بۆ داوای ته‌ڵاق له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه. ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به هۆی موعتاد بوونی زاواکه‌یان به‌نیاز بوون ته‌ڵاقی کچه‌که‌یان له‌م پیاوه وه‌ربگرن.
شایانی باسه که ئه‌م تێکهه‌ڵچوونه له کاتی ڕاوهدوونانو ڕاکردنی نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه به ماشێنی پراید ڕووی داوه.