له ئیلام کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی شارهداریو له سنه‌ش کۆمه‌ڵێک له کارێکارانی گرێبه‌ستی شاره‌داریی ناوچه‌ی ٢، بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین بە دواکەوتنی مووچەکانیان کۆبوونەوە.
به‌یانیی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی سه‌رماوه‌زی ٩٤ کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی به‌شی خزمه‌ت گوزارییه‌کانی شاره‌داریی ئیلام بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له بابه‌ت پێنه‌درانی مووچه‌ی ٢ مانگ خۆیان له شوێنی ئه‌م ڕێکخراوهیە کۆ بوونه‌وه.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له سنه‌ش کۆمه‌ڵێک له کرێکارانی گرێبه‌ستی شاره‌داری ناوچه‌ی ١ی ئه‌م شاره که مووچه‌ی مانگی خهزهڵوهیان پێ نه‌دراوه، بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له بابه‌ت بارودۆخی ناله‌باری ژیان و گوزه‌رانی خۆیان له به‌رده‌م بینای شاره‌داری کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان وه‌ڕێ خست.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکاران لە ئێران لە حاڵێک دایە کە کەمتر وایە ئەو کۆبوونەوانە لە بەژەوەندیی کرێکاران کۆتایی پێبێ.