فارسی
English
ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 21ی ته‌مموز ساڵی 2026 | کاتژمێر 17:23
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

خالید عەزیزی: حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه‌ گوتارێکی یه‌کگرتوویان هه‌بێ

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/12/10
in سکرتێر, وتار و بابەتی سکرتێر, کوردستان

کاک خالید عه‌زیزی له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ” وشه‌”دا به‌ ئاماژه‌ به‌ ئاڵوگۆڕه‌ سیاسی‌یه‌کان له‌ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌ڵێ: حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌یانتوانیوه‌ گوتارێکی یه‌کگرتوویان هه‌بێ‌و، تا ئێستاش ئورووپاو ئه‌مریکا په‌روه‌نده‌یه‌کیان بە ناوی كوردی ئێران نەكردۆته‌وه‌.
له‌و وتوێژه‌دا کاک خالید عه‌زیزی به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌وڵه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی دێموکڕاته‌کان‌دا ده‌ڵێ كێشەو لەتبوونەكانی حزبی دیموكرات لە دەیان ساڵی رابردوودا، خەتای رێبەران‌و كادر‌و ئەندامانی حیزب بووە، به‌ڵام بە داخەوە ئێمەی كورد فێرین ئۆباڵی شكست‌و سەرنەكەوتنەكانمان بخەینە سەر شانی خەڵكانی دیکه‌.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌باره‌ی په‌راوێزکه‌وتنی کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌ هاوکێشه‌ سیاسی‌یه‌کانی ناوچه‌دا ده‌ڵێ لە راستی‌دا دەبێ ئێران لە ئاستی نێوخۆیی‌و دەرەوە تووشی كێشە بێ‌و ئێمەش ببین بە فاكتۆرێك. ئەگەر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لەگەڵ سێ پارچەكەی دیکه‌ی كوردستان‌دا بەراوردی بكەین، بێگومان كوردستانی ئێران ئەو بارودۆخەی نییە. دیاره‌ سەرەڕای خەبات‌و تێكۆشان‌و بوونی بەرچاوی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات‌و خەباتی مەدەنی خەڵك لە نێوخۆی وڵات، دەبێ ئەو راستییە قبووڵ بكەین كە شەڕو بەربەرەكانی لەگەڵ وڵاتێكی وەك ئێران كارێكی زۆر ئاسان نییە. له‌ نێو خۆشمان‌دا ئێمەی حیزبەكانی رۆژهەڵات كە لە باشووری كوردستان نیشتەجێین، بێ کێشه‌ نین، لە یەكگرتنەوەكان سەركەوتوو نەبووین، نەمانتوانیوە گوتارێكی یەكگرتوو دروست بكەین‌و؛ نەمانتوانیوە بەیەكەوە ئەدرەسێكی باشتر بۆ مەسەلەی كوردی ئێران بە دنیا بناسێنین.
کاک خالید عه‌زیزی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵێ هەوڵم داوە بە گوتارو پەیامەكانی خۆم، هەم بە ریفۆرمخوازانی ئێرانی‌و هەم بە چالاكانی سیاسی‌و مەدەنیی كورد لە نێو خۆی وڵات بڵێم كە بازنەی پێوەندییان لەگەڵ یەكتردا بەهێز بێ.. هەروەها لە نێوخۆی كوردستان‌دا كێشەو ناكۆكییەكان بەلاوە بنێن. كورد لە نێوخۆی وڵات‌دا لە نێو بەرەی توندڕەودا (خامنەیی‌و سوپای پاسداران) ناتوانێ دۆست پەیدا بكا، بەڵام دەتوانن لەگەڵ بەرەی میانڕەو و ریفۆرمخوازان‌دا پێوەندییان هەبێ.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌باره‌ی قورسایی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی ده‌ڵێ ئۆپۆزسیۆنی ئێران زۆر پەرتەوازەیەو سەركەوتوو نەبووە تا بەدیلێك لە بەرامبەر كۆماری ئیسلامی‌دا دروست بكاو، نەبووە بە ئەدرەس بۆ خەڵك. به‌ڕێزیان له‌باره‌ی دروستنه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ ڕه‌خنه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ ده‌ڕوانێ‌و ده‌ڵێ كاتێك دوو لای دیموكرات پێك نایەن، چۆن دەكرێ بەرەیەك بۆ كوردی ئێران دروست بكرێ‌و كاتێك بەرەیەكی كوردی بە گوتارو پڕۆژەی هاوبەش بوونی نەبێ، زۆر ئەستەمە بكرێ بەرەیەكی هاوبەش لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیش دروست بكەین.
کاک خالید عه‌زیزی له‌باره‌ی بۆچوونی وڵاتانی ئورووپاو ئه‌مریکا لەسەر مەسەلەی كوردی رۆژهەڵات ده‌ڵێ: وڵاتانی ئورووپایی‌و ئەمریكا كە دێنە سەر مەسەلەی كورد لە ئێران، لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی خۆیان لەگەڵ تاران، ئاوڕ لە مەسەلەی كورد دەدەنەوە. ئێستەش كە ئێران‌و ئەمریكا رێك كەوتوون‌و تەنانەت ئەگەر بە رووكەشیش بێت ئێران لە بەرەی دژ بە داعش دایە، وڵاتانی ئورووپای‌ و ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی لە كێشەی كوردی ئێران ئاگادارن، بەڵام خۆیان لەو دۆخەدا نابینن كە لەسەر مەسەلەی كورد، كێشەیان لەگەڵ ئێران‌دا هەبێت یان فشاری بۆ بێنن. بۆیه‌ ئه‌وان داواكانی ئێمە دەخەنە نێو چوارچێوەی مافی مرۆڤ لە هەموو ئێران‌و ئەوان تا ئێستە په‌روه‌نده‌یه‌کیان بە ناوی كوردی ئێران نه‌کردۆته‌وه‌.
ده‌قی ئه‌و وتووێژه‌ی کاک خالید عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی وشه‌ له‌و لینکه‌دا داگره‌:
http://www.wishe.net/dreja.aspx?Jmare=32423&Jor=5

Related Posts

کوردستان

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

5 ساڵ ago
ئێران

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

5 ساڵ ago
جیهان

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist