بەشداریی کەمتر لە ١٠ لەسەتی خەڵکی ئێران، لە هەڵبژاردنەکانی دەوری دووهەمی مەجلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تا ئێستا شتی وا ڕووی نەداوە
بڵاو کردنەوەی ئاماری فەرمی لە بەشداریکردنی خەڵک لە بۆ هەڵبژاردنەکانی دەورەی دووهەمی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ئەوە دەخاتە ڕوو کە ئەهواز سەتا٧ و کرماشان سەتا٥ و کەرەج سەتا ٥ی ڕێژەی بەشداریکردنیان لەو بە ناو هەڵبژاردنانەدا بووە کە ئەویش کارمەند و نیزامییەکانی ڕێژیمن کە بە زۆرەملێ دەیانبەن بۆ دەنگدان.
بۆ نموونە لە سێ پارێزگای، ئەلبورز، ئەهواز و کرماشان کە کۆی گشتیی ٣.٨ملیۆن کەس مافی دەنگ دانیان هەبوو، سێ نوێنەر بەربژێر و کۆی گشتی ٩٤ هەزار دەنگیان هەیە.
شایانی باسە، هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی مەجلیسی ئێران لە ٢١ ڕێبەندانی ٩٨ی هەتاویدا بۆ پێکهێنانی ٢٩٠ کورسیی مەجلیسی یازدەهەم دەستی پێکردبەربژێرەکان کە نەیانتوانی لانیکەم سەتا ٢٠ی دەنگی پارێزگاکەی خۆیان بە دەست بێنن، لە دەوری دووهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس کە لە ١١ی ڕەزبەری ٩٩ دا ئەنجام درا کەوتنە پێش بڕکێ.
لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی بەشداریکردن بە ئاماری خۆدی ڕێژیم تەنیا ٤٢.٥لە سەت بوو کە کەمترین ڕێژەی بەشداری کردن لە هەموو خولەکانی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕیژیمی ئێران بووە و ئەمە نیشانەی نەمانی متمانەی خەڵکی ئێرانە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و داڕمانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕێژیم و بەرپرسانی لە ئاستی ئێران و جیهانیشدا.