ڕێژیمی ئێران بە گۆڕێنی ناو و کوژاندنەوەی ڕەدیابی کەشتتییەکان هەوڵی دەورلێدانەوەی گەماڕۆکان دەدا
کەشتییەکی ئێرانی کە هەڵگری دووملیۆن بەرمیل گازی ئێرانی بووە بە کوژاندنەوەی ڕەدیاب و گۆڕینی ناو، گەیشتە بەندەری خۆزەی وێنێزوئێلا.
بارهەڵگری تێرکرێز، کۆمپانیایی ڕەدیابی کەشتییە نەوتکێشەکان، بە بڵاو کردنەوەی ڤیدویۆیەک، ئاماژە بەوە دەکات کە نەوتکێشی ئیرانی کە هەڵگری دوو ملیۆن بەرمیل گازە، لە بەندەری خۆزەی وینێزۆئێلا بارەکەی دادەبەزێنێت.
ئەگەری زۆر هەیە کە ئەم نەوتکێشە لە ڕێگادا سیستمی ڕەدیابییەکەی کوژاندبێتەوە و ناوی کەشتییەکەی گۆڕیبێت و بە ناوێکی تازەوە گەیشتووەتە بەندەری خۆزە.
چوارڕۆژ پیش ئێستا سایتی ڕەدیابی کەشتییەکان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە سێ نەوتکێشی ئێرانی بە ئاڵای کۆماری ئیسلامییەوە، لە بەندەر عەباسەوە بۆ وینێزۆئێلا وەڕێ کەوتوون و لە ڕێگای کاناڵی سوئێزەوە دەڕۆن
ئەمە لە کاتێکدایە کە ریژیمی ئێران بە هۆی گەمارۆکانەوە ناتوانێت نەوت هەناردە بکات بۆ وڵاتانی دەرەوە بەڵام بەردەوام هەوڵی ئەوەی داوە کە لە ڕێگای وڵاتە شکستخواردووەکانەوە گوشار بۆ سەر ئەمریکا دروست بکا و لە لایەکی دیکەشەوە ببێتە هۆی مانەوەی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرانە کە خەڵکی وڵاتەکەیان پشتیان تێکردووە.