ڕیژیمی ئێران سەرقاڵی ئەندام گێری هەزاران کەسە لە ڕۆژهەڵاتی سووریە بۆپێکهێنانی گرووپی تێرۆریستی.
بەپێی ڕاپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە، کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بڵاوبووەو، ڕێژیمی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی بە شێوە گەلی جۆراوجۆر سەرقاڵی ئەندام گیری و کۆکردنەوەی هێزن لە ڕۆژهەڵاتی سووریە.
بە پیێ زانیاریەکانی چاوەدیری مافی مرۆڤی سووریە، تا ئێستا لەو شوێنەی سووریە رێژەیان گەیشتووەتە ٧٤٠٠ئەندام کە بەشێکیان عێراقی و لوبنانی و بەشێکی هەرەزۆریان سوورین، وەرگیراوە سووریەکان ٥٩٠٠ کەسن کە لە لایەن ڕیژیمی ئێران و گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئیران وەکوو ئەندام وەرگیراون.
هێزە ئێرانییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریەو ناوچەی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات ئەندام گیری دەکەن، کە بنکە و بارەگاکانیان زیاتر لەو ناوچانانەن
ئەندام گیرییەکان، بە هۆی پێدانی پارەی زۆر، کەڵک وەرگرتن لە ئایین و مەزهەب، لە ناوچەکانی ئەلمەیادین، ناوچەی ئەبووکەمال و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات و لە ژێر ناوی” گوردانی ئەلعەرین” لە ژێر چاوەدێری لەشکەری ٣١٣ی دەرعا لە لایەن ڕێژیمی ئێران و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران مەشقیان پێدەکرێ.