نزیكەی 200 ژنە چەكداری داعش هەوڵیاندا لە كەمپی ھۆل رابكەن، بەڵام ھێزەكانی ئاسایش ھەوڵەكەیان شكستپێھێنا.
ڕوانگەی سووریە بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشکرای کرد “لەدوای كردنەوەی كەمپی ھۆل، ئەمە گەورەترین ھەوڵی راكردنی ژنانی چەكداری داعشە لەو كەمپەدا.
ئەو ژنە چەکدارانەی داعش بەڕەگەز سووری و عێراقی بوون و ژمارەیەکی زۆر منداڵیشیان لەگەڵدا بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکانی کەمپەکە بە یارمەتیی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) توانیویانە رێگرییان لێ بکەن و شکست بە هەوڵەکەیان بهێنن.
روانگەی سووریە هەروەها دەڵێ “بەیانیی دوێنێ (یەکشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی چوار ژنی بیانیی داعش ویستوویانە لەگەڵ شەش لە منداڵەكانیان لە کەمپی هۆل رابكەن، بەڵام رێگرییان لێكراوە.
شایانی باسە کەمپی هۆل لەسەر سنووری عێراق و سووریا لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان بۆ پەنابەرانی عێراقی دروستکراوە، لەدوای سەرکەوتن بەسەر داعشیش، خێزانی هەزاران چەکداری داعشی لێ نیشتەجێ کراوە.











