مایک پۆمپێئۆ داوی لە وڵاتانی ئۆرووپایی کرد حیزبوڵلای لوبنان بخەنە لیستی تێرۆرەوە.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەروەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانای ٩٩ی هەتاوی ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوامین لە سەر ئەوەی کە یەکیەتی ئۆرووپا و وڵاتانی ئۆرووپایی بهێنینە سەر ئەو قەناعەتەی کە حیزبوڵلای لوبنان کە سەر بە رێژیمی ئێرانە بخەنە نێو لیستی تێرۆرەوە وئیزنی هێچ کار و چاڵاکییەکی پێ نەدەین.
پۆمپێئۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە سایتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بلاو بووەوە، دەڵێ، ئەمریکا پێشوازی لە کۆماری سێربێستان دەکا لە هەمبەر بەتیرۆریست ناسینی میلیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنان، کە سەر بە ڕیژیمی ئێرانن.
پۆمپێئۆ دەڵێ: بە تیرۆریست ناسینی حیزبوڵلای لوبنان لە لایەن کۆماری سێربستانەوە، هەنگاوێکی باشە بۆ ڕیسوا کردنی ئەم گرووپە میلێشیا شیعەیەی سەر بە ڕێژیمی ئیران، کە نەتوانێت چالاکییە تیرۆریستییەکانی لە وڵاتانی ئۆرووپایی پەرەپێبدا،حیزبوڵلا خەریکی پیلان داڕشتن بۆ تیرۆرەکانە لە وڵاتانی ئۆرووپایی و ڕێژیمی ئێرانیش بە پێدانی پارە، چەک و تەقەمەنی پشتیوانییان لێ دەکات.
پۆمپێئۆهەروەها دەڵێ: هەموو هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ئەوەیە کە بۆ وڵاتانی ئۆرووپایی بسەلمێنێ حیزبوڵلای لوبنان کە سەر بە ڕیژیمی ئێرانە تێرۆریستە و لە ژێر کاریگەرییەکانی ڕیژیمی ئێران کردەوەی تیرۆریستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و وڵاتانی ئۆرووپایی بەڕێوە دەبا.