سی‌و شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی شورای هاوكاریی كه‌نداو به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لیك سه‌لمان ئێبنی عه‌بدولعه‌زیز، پاشای عهرهبستانو به‌به‌شداریی ڕێبه‌رانی دیكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له ریاز، پێته‌ختی عه‌ره‌بستان به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له بابه‌ته گرینگه‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت قه‌یرانی سووریه، یهمهنو ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له وڵاتانی عهرهبیو هه‌روه‌ها بارودۆخی ئابووری، ئه‌منیه‌تی، و نیزامیی ناوچه‌ی كه‌نداو ده‌کرێ.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی شورای هاوكاری له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی خۆیاندا هه‌لومه‌رجی پێویستیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كانی ٢ ڕۆژه‌ی ڕێبه‌ران ڕێكخستوه.
وڵاتانی ئه‌ندامی شورا، بازاری هاوبه‌شی که‌نداویان کردۆته‌وه كه ئه‌و بازاڕه یه‌كسانی له نێوان هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندامی به‌مه‌به‌ستی كڕین‌و فرۆشتنی مڵك، نیشته‌جێبوون، شوغڵ‌و به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بێهداشتی پێك هێناوه.