لە درێژەی ئاڵۆزییەکانی نێوان فەرانسە و تورکیە، مەکرۆن داوای لە ولاتانی ئۆرووپایی کرد کە دەبێ کاردانەوەیەکی تۆندیان لە هەمبەر زیادەڕۆییەکانی تورکیە هەبێ.
ئەردۆغان بە ئیمانۆئێل مەکرۆن: هیچ زانیاریت تەنانەت لە سەر مێژووی فەڕانسە نییە.
سەرۆک کۆماری تورکیە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بە سەرۆک کۆماری فەڕانسە دەڵێ: کێشەی من و تۆ ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی تورکیە: ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیە، بە ئیمانوئێل مەکرۆن دەڵێ: هیچ زانیاریت لە سەر مێژوو نییە تەنانەت، لە مێژووی فەڕانسەش تێناگەی، کەوا بوو چیت لە وڵاتی تورکیەو خەڵکەکەی داوە، کە وادیارە ئەم وتانەی ئەردۆغان کاردانەوەیەک بێ بە گونجاندنی مێژووی کورد لە کتێبە دەرسییەکانی فەرانسەدا و وتەکانی ڕۆژی پێنج شەممە٢٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی مەکرۆن کە داوای لە ولاتانی ئۆرووپایی کردبوو کە دەبێ کاردانەوەیەکی تۆندیان لە هەمبەر زیادەڕۆییەکانی تورکیە هەبێ
ئەردۆغان هەروەها ڕوولە یونان دەڵێ: هەرکات پێویستان پیمانە ئێمە بە دراوسێ دەزانن، ئێستاش ئەرکی دراوسێی باش بە جێ بێنن و لەو ڕێگایە لا مەدەن، ڕێگایەکی هەڵەتان هەڵبژاردووە، ئەگەر بەردەوام بن بەتەنیا دەمێننەوە.