هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەریک کوژراو کۆڵبەریک بریندار کراوە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی تورکیە لە سنووری شاری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە کۆڵبەرێک بریندار و کۆڵبەرێک کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجامی تەقە هێزە چەکدارەکان کۆڵبەرێک بە ناوی “شارام محەمەدی”کوژراوە و کۆڵبەرێک بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری”بریندار کراوە
جێگای ئاماژەیە ئەم دوو کوڵبەرە خەڵکی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماکۆ بوون باری جگەرەیان پێ بووە.
شایانی باسە کە کوژرانی کورد لە ژێر هەر ناو و پاساوێکدا بۆ داگیرکەرانی کوردستان بۆتە دیاردە و هیچ یاسا و ڕێسایەکی نێونەتەوەیی و مرۆیی نەیتوانیوە پێش بەم جینایەتانەی داگیرکەران و بەتایبەت تورکیە و ڕێژیمی ئێران بگرێ