دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار دوو کەس بە ناوەکانی “محەمەد نەبەردی” و “مەحموود قەنبەروەند” دەسبەسەر دەکەن وبە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەیانگوازنەوە بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ورمێ.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پیرانشار، ئەم دوو کەسە بە تۆمەتی پێوەندی بە حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامی ئێران گیراون و دوای گرتنیان بۆ گرتنگەی سپا لە ورمێ ڕاگوازراون بەڵام لە چارەنووسیان هیچ زانیارییەک لە بەدەستدا نییە.
شایابنی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە ڕێگای گرتن و لە سێدارەدان و سەپاندنی حوکمی قورس بەسەر لاوان و خەڵکی کوردستاندا دەیهەوێ خەڵک چاوترسێن بکا و ترسی خۆیشی بشارێتەوە بەڵام لە هەموو شار و ناوچەکانی ئێران و بە تایبەت کوردستان ناڕەزایەتییەکان ڕۆژ بەرۆژ پەرە دەستێنن.