پەناخوازان و دانیشتووانی کەمپی لیسبوسی یونان داوا لە حکوومەتی یونان دەکەن کەمپی نوێ دروست نەکەن و ئەو پەناخوازانە بۆ وڵاتانی ئورووپایی بەڕێکەن.
هەزاران کەس لە پەنابەران و دانیشتووانی دورگەی لیسبوسی یونان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دانانی کەمپێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی دووبارەی پەنابەران خۆپێشاندانیان ئەنجام دا.
پەنابەران داوا دەکەن لە لایەن وڵاتانی ئەوروپایی وەربگیرێن.
دانیشتووانی دورگەکەش دەڵێن نابێ کەمپی نوێ درووست بکرێت و پێویستە پەنابەران بۆ شوێنی دیکە بگوازرێنەوە.
کەمپی پەنابەرانی موریا سەرەتا بۆ ٣ هەزار پەنابەر درووستکرابوو و دوای سووتانی لە ئیستادا هەزاران پەنابەر شەوانە لە ناو خێوەت و ڕێگەکان دەمێننەوە و لە دۆخێکی خراپدا دەژین ولە لایەکی دیکەشەوە دۆخی کۆرۆنا و هۆکارە سیاسییەکانی دیکە ڕێگرن لە بەردەم وەرگرتنی پەناخوازەکان لە لایەن وڵاتانەوە.












