ڕێکخراوە جیهانییەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران و دەرەوە و زۆربەی وڵاتان لە سێدارەدانی “نەوید ئەفکاری”یان مەحکووم کرد.
جێبەجێکردنی حکومی سێدارەی نەوید ئەفکاری پاڵەوانی زۆرانبازیی ئێرانی، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە بە پێچەوانەی داواکاری نێونەتەوەیی بۆ ڕاگرتنی ئەو حوکمە، کاردانەوەی بەربڵاوی نێونەتەویی وهەروەها لە نێو ئێراندا لێکەوتەوە.
بەرپرسانی وڵاتانی ئورووپایی لەوانە سوئێد، دانمارک بریتانیا، ئاڵمان و فەرانسە ئەمریکا، و هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێرانی و جیهانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری، پاڵەوانی زۆرانبازیی نەتەوەیی ئێرانیان بە شێوەی جیاواز مەحکووم کرد و ئەو کارەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بە کارێکی نامرۆڤانە و دوور لە بەها و یاسا و ڕێسا نێونەتەوەییەکان و مافی مرۆڤ ناو برد.
هەروەها حشمەتوڵا تەبەرزەدی لە ڵاپەرەیی تویتێرەکەیدا داوا لە هەموو خەڵک دەکات کە نارەزایەتی خۆیان لە”دژی ئەم جیانایەتە” دەرببڕن و رۆژی یەکشەممەی ڕۆژی ماتەمین ڕاگەیاند، تەبەرزەدی چالاکیی سیاسی، لە کاردانەوە بە لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری بە دەستی خوێنمژی کۆماری پەت وسێدارە لە لاپەڕەیی تویتێرەکەیدا رۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانانی٩٩ی هەتاوی” ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند” و دەڵێ بە هەموو ڕێگا چارەیەکی دێموکراتیک ناڕەزایەتیی خۆم بە دژی ئەم جینایەتەیی رێژیم دەردەبڕم و هەموو هاووڵاتیانمان لە دەرەوەیی وڵاتیش دەبێ بە کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی لە بەردەم باڵویزخانەکانی کۆماری ئیسلامی، ئەم جنایەتە ڕێسوا و شەرمەزار بکەن.
مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سێدارەدانی نەوید ئەفکاری لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە هەنگاوێکی بێبەزییانە و ترسەنۆکان دەزانێ.
کیلی کرێفت، بالوێزی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتێر هاودەردی خۆی بۆ بنەماڵەی ئەفکاری ڕاگەیاندوە.
ناوبراو نووسیویەتی، ئێمە بێڕێزیە بەردەوامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گیانی مرۆڤەکان مەحکووم دەکەین.
جۆبایدن، بەربژێری حیزبی دێموکرات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایش لە تویتێکی خۆیدا نووسیویەتی، لە سێدارە دانی نەوید ئەفکاری لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بێ مانا و ترسەنۆکانەیە. هیچ وڵاتێک نابێ خەڵکانێک بەهۆی چالاکی و خۆپێشاندانی چاکسازی دەستبەسەر، ئەشکەنجە و لە سێدارە بدات. ڕێژیمی ئێران دەبوایە تەواوی بەندکراوەکانی دیکەی بەندیخانەی سیاسی وەکوو نەسرین ستوودە و ئەمریکاییەکان کە نا دادپەروەرانە بەند کراون، ئازاد بکات.
نەوید ئەفکاری پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ژێر گووشار و ئەشکەنجەدا ، دانپێدانانی زۆرە ملێیان لێم وەر گرتووە و هەموو ئەو تۆمەتانەی کە کۆماری ئیسلامی وە پاڵ منی خستووە ڕەت دەکەمەوە.
شایانی باسە کە تەرمئ نەوید ئەفکاری کە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە بەندیخانەی “عادل ئابادی” شیراز لە سێدارە درابوو،لە تاریکی شەو و لە دۆخێکی ئەمنی تونددا بە خاک سپێردرا.