حوکمی سێدارەی ٧ بەندکراوی سوننی مەزهەب، لە بەندیخانەی ڕەجایی شار پشتڕاست کرایەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، دوای ١١ساڵ بەند کردنیان لە بەندیخانەکانی، ورمێ، ئێڤین و ڕەجایی شار بۆ سێهەمین جار لە لقی ٣٨ی دیوانی باڵای ڕێژیمەوە حوکمی سێدارە بە سەر ٧ بەندکراوی مەزهەبیدا سەپا.
بە پیی راپۆرتی کەمپەینی پشتیوانی لە بەندییە سیاسی و مەدەنیەکان، ماوەیەک پیش ئێستا حوکمی سێدارەی ئەم بەندییانە، فەرهاد سەلیمی، قاسم ئابەستە، داوود عەبدوڵڵاهی، ئەیووب کەریمی، ئەنوەر خزری، و بەشارەت و کامەران شێخە، لە لقەکانی ٤١ و ٤٢ی دیوانی باڵا سەپێندرابوو،.
بە پێی راپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ، ئەم ٧ بەندکراوە سونییە، لە ساڵی ٢٠٠٩وە تا ئێستا لە سێناریۆی درووست کراو و پڕوپاگەندەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە تۆمەتی قەتڵی مامۆستا “عەبدولڕەحیمتینا” دەست بەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کران. هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، چالاکی دژ بە ڕێژیم و چەند پڕۆپاگەندەی دیکەی ئەم تۆمەتانە بوون کە بە سەر ئەو بەندکاراوانەدا سەپێندراوە. ئەم بەنکراوانە تا ئێستا چەندین جار بە شێوەگەلی جۆرا و جۆر وەکوو مان گرتن لە خواردن، لە دۆخی خراپی خۆیان ناڕەزاییان دەربڕیوە و تا ئێستاش لە بەندی ٧ی بەندیخانەی گەوهەردەشت دەسبەسەرن.
شایانی باسە کە لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا بە هەموو هەڵاواردنێک لەسەر خەڵکی ئێران تاقی کراوەتەوە و ڕۆژبەڕۆژیش پەرە بەو هەڵاواردنانە دەدەن و ڕۆژ نییە لە سەر زمان، بیر و مەزهەب و نەتەوە و ئایینی جیاواز خەڵکی ئەم وڵاتە تووشی ئەشکەنجە و ئازار و سووکایەتی نەکرێن یان لە سێدارە نەدرێن.