ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی خەرمانان، هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم لە شاری مەریوان کەسێکی خەڵکی گوندی “دێوزناو”ی سەر بە سەوڵاوایان بە ناوی “هیوا عەزیزپوور” دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی هیوا عەزیزپوور و سەردانی دامودەزگا ئەمنیەتییەکان و دادگای سەوڵاوا و مەریوان، هەتا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی کوڕەکەیان هیچ هەوالێکیان پێ نەداون.
شایانی باسە، پێشتر و لە ڕێکەوتی ٧ گەلاوێژیش مێعراج مورتزایی، کوڕە مامی ناوبراو پاش چوونەدەر لە ئیدارەی شیلاتی سەولاوا دەستبەسەر کرابوو،و تا ئێستا بنەماڵەکەی نەیانتوانیوە چاویان پێی بکەوێ.











