پڕۆژه‌ی تێلێكابینی حه‌یرانی ورمێ دوای زیاتر له ١٥ ساڵ به هۆی كێشه‌ی مڵكیو زۆرێی تێچووی دروستکردنیو که‌میی بوودجه‌ی ڕاگیرا.
قوڵینگی ده‌سپێكی دروستكردنی گهورهترینو درێژترین تێلكابینی ئێران به درێژایی ٣٦ كیلۆمیتر له شاری ورمێ له ساڵی ١٣٧٩وه لێدرا، به‌ڵام ئه‌م پڕۆژه‌یه به هۆی تێچووی زۆر‌و بێ توانایی ده‌وڵه‌ت له دابینکردنی تا ئێستاش ڕاگیراوه‌و ته‌واو نه‌کراوه.
ڕاگرتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له حاڵێكدایه كه پارێزگای ورمێ له بواری گه‌شتیاری ناوچه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندو سروشتێكی سازگاری هه‌یه‌و له‌م ڕووه‌وه ته‌واوكردنی تێلێكابینی حه‌یران ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ری ئه‌م مه‌به‌سته‌و بووژانه‌وه‌ی ئابووریی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بێ.
شایانی باسه كه قه‌راربوو ئه‌م پڕۆژه‌یه به بڕی ٥٠٠ میلیارد تمهنو ١٢٠ میلیۆن یۆرۆ له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ته‌واو بكرێ، که‌چی تا ئێستاش که‌س خۆی لێنه‌داوه.