٣١٣ سینەماکاری ئێرانی بە بۆنەیی رۆژی نەتەوەیی سینەما لە ئێران لە هەمبەر” سانسۆڕ و مۆڵەتی پێدانی درووستکردنی فیلم” بەیەننامەیەکیان بڵاوکردەوە.
محەممەدڕەسووڵ ئۆف دەرهێنەری ناوداری ئێرانی کە خۆی لە واژووکەرانی ئەو بەیاننامەیەیە لە لاپەڕەیی تویتێرەکەیدا دەڵێ: ئەم بەیاننامەیە بە بۆنەی ڕۆژی سینەما ٢١ی خەرمانای ٩٩ی هەتاوی بڵاو بووتەوە.
ئەو بەیاننامەیە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە، واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەیە داوای لابردنی” نیزامی سانسۆڕ لە ئیران” و ” پێنەدانی مۆڵەتی درووستکردنی فیلم” بە هەشتاگ ڕۆژی میللی سینەما و نە بۆ سانسۆڕ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە.
سینەماکارانی ناودار وەک. جەعفەر پەناهی، کەیۆمەرس پوور ئەحمەد، محەممەد ڕەسووڵ ئۆف، تەرانە عەلیدووستی، کیانووش عەیاری، کامران قەدەکچیان، مەهتاب کەرامەتی، تەهمینە میلانی، هومایۆن ئەسعەدیان، مەهناز ئەفشار، کامبۆزیا پەرتەوی، لە واژۆکەرانی ئەم بەیاننامەن.
محەممەد ڕەسووڵ: ئەوەی بەسەر سینەمایی ئێراندا دێ” فشارەکانی حکوومەتە” و جەختی لە سەرئەوە کردەوە کە ڕۆژی نەتەوەیی سینەما دەبێ کاتێک بێت کە بێ ترس و دلەڕاوکێ بتوانی قسەی خوت بکەی.
شایانی باسە لە سالی ١٣٧٩ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ سەدەمین ساڵی هاتنی سینەما بۆ ئێران لە ٢١ی خەرمانان ئەم ڕۆژەیان بەناوی” ڕۆژی نەتەوەیی سینەما” لە ئێران ناودێر کردوە.












