کچێکی خەڵکی پاوە لە کێبەرکێی بیرکاری لە نێوان ٤٣ وڵاتدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
کیانا عەبدوڵاهی کچێکی قوتابی سەرەتایی و خەڵکی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان لە کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکاندا لە وڵاتی مالیزی و لە نێوان ٤٣ وڵات و زیاتر لە ٣٠٠٠ قوتابی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و خەڵاتی باشترین بیرکاری قوتابی ساڵی پێبەخشرا.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێشتریش ٣ کچی خەڵکی کرماشان و ورمی لە کێبەرکێی وێنە کێشی لە وڵاتی بولغارستاندا پلەی یەکەمیان بەدەستهێنابوو.
جێگای ئاماژەیە کە سەرەڕای بێ ئیمکاناتی و کەرەستەی ستاندارد و شوێنی خوێندنی گونجاو و هەڵاواردنی ڕەگەزی و مەزهەبی و نەتەوەیی، گەلی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە قوتابیان و خوێندکارانی کورد بەردەوام لە کێبەرکێیە جیهانییەکاندا سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەستهێناوە.