ئه‌ندامی تیمی میللیی پێشووی زۆرانبازی ئێران له شاری سه‌حنه كه‌وته به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌و به‌توندی بریندار بوو.
ڕۆژی دوشه‌ممه، ١٦ی سه‌رماوه‌ز فه‌ره‌یدوون قه‌نبه‌ری، ئه‌ندامی به‌ڕابردووی تیمی زۆرانبازیی ئێران، له حاڵێكدا كه له شه‌قامێکی شاری سه‌حنه خه‌ریكی لێخوڕینی ماشێن بوو، له لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ی لێكراو به‌م هۆیه‌وه زۆر به توندی بریندار بوو.
ئه‌گه‌رچی كاربه‌ده‌ستانی هێزی ئینتزامیی كرماشان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه، به‌ڵام تا كاتی ئاماده كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌کیان له بابه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ركران یان نه‌کرانی تاوانباران‌و، هۆكاری ئه‌م ڕووداوه ئاشكرا نه‌کردوه.
فه‌ره‌یدوون قه‌نبه‌ری، ورزشکاری کوردی خه‌ڵکی سه‌حنه خاوه‌نی میداڵی زیڕی ئاسیا‌و میداڵی زێڕی لاوانه له ئاستی جیهاندا.
وه‌ك كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵه‌قانیی كرماشان ده‌ڵێن ٧ گولله به‌ر جه‌سته‌ی فه‌ره‌یدوون قه‌نبه‌ری كه‌وتووه‌و له‌م ڕووداوه‌دا به‌ری هه‌ر دووك ده‌سته‌كانی، دهمو چاوی، چه‌ناگه‌و شانی چه‌پی زۆر به توندی بریندار بووه.
به پێی به‌ڵگه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزشکاره ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ، ئه‌و ده‌ست به ده‌م و چاوییه‌وه دهگرێو هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه دهستهكانیو به‌شێك له چه‌نه‌ی زۆر شپرزه بریندار ببێ.