م کوردنژاد ئیبڕاهیمی خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی وڵاتی فینلاند، خەڵاتی ساڵی پەنابەریی وڵاتی فینلاندی وەرگرت
بە پێێ راپۆڕتی (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) چاونیوز، مام کوردنژاد ئیبڕاهیمی کەمئەندامی شەڕی نێوان کورد و سپای پاسداران کە لە باری جەستەیی خانەنشین کرابوو، بێ هیوا نەبوو و بەردەوام هەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆ سەر کار کە ئەم هەوڵ و تێکۆشانەی سەرنجی میدیای فینلاندی بۆ لای خۆی راکێشا.
مام کوردنژاد لە وڵامی پرسیارێکی هەواڵنێرێک کە پرسیی ئێوە دوای ئەو هەموو رووداوە ناخۆشیانەی ژیان چۆن توانیتان هەستنەوە و دیسان دەست بە ژیانێکی چالاک بکەنەوە گوتی: من لە وڵاتێکەوە هاتووم کە هەموو رۆژێ خەڵک لە بەر چاوی یەکتر ئیعدام دەکەن، لەوێ تەنانەت ژن و منداڵ ئیعدام دەکەن، لە زندان دەستدرێژی دەکەنە سەر چالاکان و وێنەی ڕووتی ئەوان بڵاو دەکەنەوە. من لە کوردستانی ئێران ڕا هاتووم و بەرادەی پێویست هێزم هەیە کە هەستمەوە و بێ هیوا نەبم نەبم.
ناوبراو لە گوتوبێژێک دەگەڵ چاونیوز رایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە و شانازی بە کورد بوونی خۆم دەکەم، من لێرە نەک هەر وەک ڕۆژهەڵاتییەک بەڵکوو وەک کوردێکی کوردستانی گەورە ئەم سەرکەوتنەم تۆمار کردووە و هیواخوازم هەموو کوردێک لە وڵاتانی جۆراوجۆر بە ئەمەگناسییەوە ببنە هێمایەک بۆ ئاشتی و ئازادی.
شایانی باسە مام کوردنیژاد ئیبراهیمی، خەڵکی شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەهۆکاری سیاسی بە ناچار وڵاتی خۆی بەجێهێشت، لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە لە وڵاتی فینلاند نیشتەجێیە و ئەندامی جێگری شوڕای شار و نێوبژیوانە لە شارەوانی یوتوبۆردا.
رێكخراوێک لە وڵاتی فینلاند کە ساڵانە ژنێک و پیاوێک وەکوو پەنابەری ساڵ هەڵدەبژێرێت، فەرهیا عەبدی، ژنە کرێکاری سۆماڵییایی وەکوو ژنە پەنابەری ساڵ و مام کوردنەژاد ئیبراهیمی، وەرگێڕی وەکوو پیاوی پەنابەری ساڵ هەڵبژارد.














