ئەندام و برای شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاماتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان شەوی ١٩ لە سەر ٢٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی کاک قادرکدخودانەبی ناسراوەبە قادر نەبیزادە کوڕی مام عەبدوڵا کەدخودنەبی لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد و بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد و چاوە پڕ لەتاسە و دڵە پڕ لە ئاوات و ئامانجەکانی لە لێدان کەوت.
کاک قادر ئەندامێکی چالاک و هەڵسووڕ و بوێری حیزبی دێموکرات بوو کە لە هیچ کار و چالاکییەکی حیزبی و نیشتمانی درێغی نەدەکرد و بە گیان و دڵ ئەرکە حیزبییەکانی بە جێ دەگەیاند و بە هۆی دڵسۆزی وهاوکاری بەردەوامی کۆمیتە ناوچە بۆە و لایەنگری حیزبی دێموکرات و چاونەترسییەوە چەندینجاریئش لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کرابوو، ئەشکەنجە کرابوو و هەڕەشەی لێکرابوو بەڵام سەرەڕای ئەوانەش چرکەیەک دەستی لە ڕێگا و ڕێبازەکەی بەرنەدا و هەر بەو بۆنەشەوە لە لایەن خەڵکی ناوچەوە بە قادر دێموکرات ناسرابوو.
کاک قادر برای شەهیدی قارەمانی حیزبی دێموکرات، شەهید مۆتەلێب نەبیزادە بوو کە پێشمەرگە و کادرێکی دڵسۆز و بوێری ناوچەی مەهاباد بووکە ساڵی ٦٨ی هەتاوی لە ناوچەی پیرانشار لە گوندی زەوییان لە تێکهەڵچوونیکی نەخوازراو دا شەهید کرا.
جێگای ئاماژەیە کە دایکی کاک قادر و شەهید مۆتەلێب چەند ڕۆژ پێشتر و لە ڕۆژی ١٢ی خەرماناندا کۆچی دوایی کرد.
کاک قادر لە ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی ئەندامی چالاکی تەشکیلاتی نهێنی بۆە وەک پێشمەرگەیکی ناوخۆ خزمەتی کردوە و تائاخر لەحزەکانی کە گیانی سپارد هەر هاواری حیزبەکەی دەکرد و لە پیوەندی بەردەوام دابوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی نەبیزادە و خزم و کەس و کاریان دەکەین و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەندامانی شەهید و کۆچکردووی ئەو بنەماڵەیە و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.











