کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووسی یونان بە تەواوەتی ئاگری تێبەربووە و لەلایەن پۆلیسی ئەو ناوچەیە چۆل کراوە.
ئەم کەمپەی پەناخوازان ١٣هەزار کەسی لە ژن و مناڵ و خەڵکی ئاسایی پەناخوازی تێدا دەژیت و وەک گەورەترین کەمپی پەنابەرانە لەم ناوچەیە، هەرچەند کە ئەم کەمپە بۆ ٢٨٠٠ کەس دروست کراوە.
جێگای ئاماژەیە بەشی زۆری کەمپەکە گڕی گرتوو و خەڵک لە ترسان بە ڕووتی و پێخواسی بەرەو شاری بەندەری میتیلێن هەڵدەهاتن کە پۆلیس بە توندی پێشی پێ گرتبوون و نەیاندەهێشت دەرباز بن.
شایانی باسە کە خەڵکێکی زۆری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی ئێرانیش لەو کەمپە بوونیان هەبووە.












