یەکیەتی وڵاتە عەرەبییەکان، پێشنیارەکەی فەلەستینی لە هەمبەر مەحکووم کردنی پەیوەندییەکانی ئیمارات و ئیسرائیلی رەت کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز. یەکیەتی عەرەب لە دانێشتنی ئۆنلاینی ڕۆژی چوارشەممە١٩ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی پێشنیارەکەی ڕیازئەلمالکی، وەزیری دەرەوەی فەلەستین، بۆ مەحکووم کردنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلی ڕەت کردەوە
ئەلمالکی دەڵێ: هەیئەتی فلستینی لە پەسەند کردنی هەر جۆرە بەیەننامەیەک لە پشتیوانی لە سەر ئاسایی کردنەوەیی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل خۆی دەبویرێ، وەزیری دەرەوەی فەلەستین لەم دانیشتنەدا ڕێککەوتنی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلی” چاوەڕواننەکراو” و ‘ بوومەلەرزەیەک” بۆ لە یەک تێگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی ناو برد.
ئەنوەرقەرقاش، وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی: شێوازی دەربڕینی توندی بەیەننامەی فەلەستینیەکان بوو بە هۆکاری ئەوەی کە یەکیەتی عەرەب بە ڕێککەوتن نەگات.
فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، لە بەیاننامەی وڵاتەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە ڕێککەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل نەکرد، بەڵام لە دامەزرانی وڵاتی فەلەستین بە پێی سنوورە دیاری کراوەکانی پێش شەری ڕۆژهەڵاتی نێوڕاست پشتیوانی کرد.
شایانی باسە کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندیی وڵاتانی عەرەب و موسوڵمان لە گەڵ ئیسرائیل کۆماری ئیسلامیی ئێرانی توشی شکستێکی گەورەی سیاسی و توورەیی کردووە.












