بە هۆی ڕاوەدوونانی کاسبکارانی سنووری نەوسوود لە لایەن چەکدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مێر منداڵیکی ١٤ ساڵان لە کاتی هەڵاتندا بریندار دەبێ.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی ، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی “مانی هاشمی” خەلکی ئاوایی شەمشێری سەر بە پاوە، کاتێک لەگەڵ دەستەیەک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ترسی تەقە کردن هەڵدێ و لە بەرزاییەک هەڵدەدەێرێ و بە توندی بریندار دەبێ.
دەگوترێ ئەو مێرمنداڵە لەبەر نەبوونی پارە بۆ کڕینی تەبلێتی قوتابخانە چۆتە کۆڵبەری کە ئەو ڕووداوەی بەسەر هاتووە.











