وەزارەتی پەروەردە، وێنەی کچانی لەسەر ڕووپەڕی کتێبی بیرکاری ڕەش کردەوە.
وەزارەتی پەروەردە بە ئاڵۆگۆڕ لە ڕووپەڕی کتێبی بیرکاری پۆلی سێهەمی سەرەتایی وینەی کچانی ڕەش کردەوە، لە کتێبی بیرکاری پۆلی سێهەمی سەرەتایی ساڵی ٩٨_٩٩ ی هەتاوی وینەی چەند کچ و کوڕی لە سەر کێشرابوو، بەڵام لە کتێبی ئەمساڵی خوێندندا، کچەکانیان ڕەش کردوەتەوە.
ڕەش کردنەوەی کچان لە ڕووپەڕی کتێبی بیرکاری منداڵان لە کاتێکدایە کە، بەنێوبانگترین بیرکاری ئێرانی لە چەند دەهەی ڕابردوو لە جێهان، مریەم میرزاخانییە، کە وەکوو یەکەمین کەسی ئێرانی خاوەنی خەڵاتی فیڵدزە
دوای بڵاو بوونەی هەواڵی ڕەش کردنەوەی وێنەی کچان لە سەر ڕووپەڕی کتێبی بیرکاری پۆلی سێهەمی سەرەتایی، نەسیم بەهاری وینەکێشی کتێبەکە لە لاپەڕەیی ئینستاگرامەکەی بە ئاماژە بەوەیکە، ئەم وێنەیەم چەند ساڵ پێش بۆ سەربەرگی کتێبی بێرکاری پۆلی سێهەمی سەرەتایی کێشاوە، بە داخەوە ئەم وینەیە پێستریش تووشی سانسۆڕ کرا بوو، ئیزنیان نەدەدا کە کچێک لە سەر دارەکە بێت.
ناوبراو دەڵێ لە سەر ئەو وێنەیەش تەنانەت بەرپرسانی پەروەردە پێیان ڕاگەیاندووم کە وا دەردەکەویت کە کچێک دەیهەوێت بڕوات بۆ لای کوڕێک تا لە باوشی بکا.
ئەمە بیرۆکە تەسکەی بەرپرسانی ڕێژیم دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە رێژێمی ئێران بە هێچ شێوازیک نایەنهەوێت دان بە مافە سەرەتاییەکانی ژناندا بنێن و بەردەوام هەوڵی سەرکوت کردنی ژنان دەدەن.