ئیماراتیش چووە ریزی ئەو وڵاتانەوە کە ڕێژیمی ئێران وەکوو هەڕەشەیەکی جیددی بۆسەر ناوچەکە و جیهانیش دەزانێ.
ئەنوەرقەرقاش، وەزیری ڕاوێژکار لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ڕۆژی چوار شەممە ١٩ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە سەدوپەنجاوچوارەمین دانیشتنی یەکیەتی عەرەب ڕایگەیاند ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنییەتی بازرگانی و دابین کردنی وزە لە ئاوەکانی ناوچەکەدا.
لە سەدوپەنجاوچوارمین دانیشتنی یەکیەتی عەرەب کە بە شێوەی ئۆنلاین و بە میوانداری فەلەستین بەڕێوە چوو، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتە عەرەبییەکان و ئەحمەد ئەبولغەیت سکرتێری گشتی یەکیەتی عەرەب و ئەنوەرقەرقاش، لەم دانیشتنەدا جارێکی دیکە هەڕەشە وئاژاوەگێڕیەکانی سەر ناوچەکە کە سەر چاوەی هەموویان ڕێژیمی ئێرانە مەحکووم کرد و ئێرانیان بە هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی بازرگانی لە ئاوەکانی ناوچەکەدا تۆمەتبار کرد.
ئەنوەرقەرقاش هەروەها جەختی لە سەر پشتیوانی کردنی وڵاتی عەرەبستان لە هەمبەر ڕووبەڕووبوونەوەی ملیشیا حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران کردەوە.
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی پێشتریش لە ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمان هەوڵە تیرۆریستییەکانی ملیشیا حوسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی، لە هەمبەر هێرش کردنە سەر ناوچە مەدەنییەکان بە مووشەکی باڵستیک مەحکووم کردوە و دەڵێ پاراستنی ئاسایشی دوو وڵات پێکەوە گرێدراون و لەیەک جیا نابنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەروەها بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتیوانی خۆی بە دژی هێرشە تیرۆریستییەکانی میلیشیاکانی سەر بەڕێژیمی ئێران ڕاگەیاند و جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئیزن نادەین ڕێژیمی ئێران بە کردەوەی تیرۆریستی هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی یەکیەتی عەرەب و هەروەها هێرشکردنە سەر عەرەبستان بە مانای هێرش کردنە سەر هەموو ولاتانی عەرەبییە.












