نزیك به ١٠٠ كه‌س له نوێنه‌رانی گرووپه سیاسی‌و نیزامییه‌كانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د له ریاز، پێته‌ختی عه‌ره‌بستان كۆبوونه‌وه.
مه‌به‌ست له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر بانگهێشتی عه‌ره‌بستان بووه، گه‌یشتن به یه‌كیه‌تی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی دژبه‌ران له ئه‌گه‌ری وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده. به‌ڵام گرووپه‌كانی داعش‌و به‌ره‌ی نوسره‌ی لقی ئه‌لقاعیده له سووریه بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت نه‌كراون.
ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان ده‌ڵێ كه هه‌موو لایه‌نه‌كان به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئایین‌و نه‌ته‌وه بۆ به‌شداریكردن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگهیشت كراون، به‌ڵام حیزبه كوردییه‌كانی سووریه‌ش بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه بانگ نه‌كراون.
عه‌ره‌بستان هیواداره كه كۆبوونه‌وه‌ی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د ئاكامێكی ڕوون‌و لانیكه‌م پلاتفۆرمێكی هاوبه‌شیان هه‌بێ بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د. ئامانجی دیكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ریاز داڕشتنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی سیاسی‌و نیزامیی دژبه‌رانی ئه‌سه‌ده.
له لایه‌كی دیكه قه‌راره دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریه له ڕۆژی ١٨ دیسامبرا له نیویۆرك به‌ڕێوه‌بچێ. جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوته كه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه پێوه‌ندیی پته‌وی به ئاکامه‌کانی كۆبوونه‌وه‌ی ریاز له نێوان دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ.