سێ منداڵی وێنە کێشی خەڵکی کرماشان و ورمێ لە کێبەرکێیە نێونەتەوەییەکاندا لە بولغارستان دیپلۆمی شانازییان بردەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی پارێزگای کرماشان لە کێبەرکێیەکانی وێنەکێشیی تایبەت بە منداڵان کە بە بەشداریی ٣٥ وڵات و ٤٣٢٨ وێنە لە وڵاتی بولغارستان بەڕێوەچوو دوو منداڵی کرماشانی بە ناوی ” مێرسانا بەیگ زادە” ٨ ساڵان و فاتمە عەلیزادە” ٥ ساڵان و هەروەها منداڵێکی خەڵکی ورمێ بە ناوی ئەسرا سادقی ١٠ ساڵان دیپلۆمی شانازی ئەو کێبەرکییەیان بردەوە.
شایانی باسە کە سەرەڕای هەموو جۆرە هەڵاوادن و بێ ئیمکاناتییەک کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر کوردستانیدا هێناوە منداڵان و لاوانی کود بەردەوام سەرکەوتنی گەورەی جیهانی و ناوچەیی بەرز بۆ خۆیان و بۆ کوردستان تۆمار دەکەن.