مۆرگان ئۆرتێگاس: بە فەرمانی ترامپ، لەمەوبەدوا چالاکی و هاتووچۆی چینیەکان بۆ ئەمریکا سنووردار دەبێت.
سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، مۆرگان ئۆرتێگاس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکی لەگەڵ فاکس نیوز وتی کە تیمی ترامپ سەرقاڵی داڕشتنی سیاسەتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی چینە و لەمەوبەدوا بۆ هاتووچۆ و چالاکیاکانیان دەبێ مۆڵەت وەربگرن.
لە درێژەدا وتی: دیپڵۆماتکارانی چینی لە ئەمریکا بە هەموو شیوەیەک ئازادن لە حاڵێکدا کە دیپڵۆماتکارانی ئەمریکا لە چین بۆ قسە کردن لە گەڵ پلە بەرزەکان یان سەفەر بۆ ئەو وڵاتە دەبێ مۆڵەتی ڕێگە پێدراویان هەبێت.
ئۆرتێگاس جەختی کردەوە کە دیپڵۆماتکارانی باڵای چینیش، لە ئەمریکا دەبێ هەمان بەربەستیان هەبێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتر لە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەکدا بەربەستی زۆرتری بۆ دیپڵۆماتکارانی چینی ڕایگەیاند.
مایک پۆمپێئۆ: چینیەکان ساڵانێکە بۆ دیپلۆماتکارانی ئەمریکایی لە چێن، بەربەستگەلێکی زۆریان داناوە.
وتیشی لە کاردانەوە بە ڕەفتاری چین، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایان لە دیپلۆماتکارانی چین کردوە کە دەبێ مۆڵەت وەربگرن بۆ دیداری زانکۆکانی ئەمریکا و بینینی بەرپرسانی ئەو وڵاتە.












