بە یارمەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی سنە بەرهەمی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات چاپ و بڵاو کرایەوە
بەشێک لە بەرهەمەکانی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی ” ئەمجەد مەڵایی” ناسراو بە مامۆستا کۆڵنەدەر بە یارمەتی دڵسۆزان و تێکۆشەرانی حیزب لە سنە و ناوچەکانی، لە دوو تۆی کتێبێکدا بە ناوی ” شێعرەکانم” کۆکراوەتەوە و لە چاپ درا.
شایانی باسە کە کامیل مەلەکی، بە یارمەتی تێکۆشەرانی دێموکرات لە سنە و ناوچەکانی لە درێژەی بەرنامە فەرهەنگییەکانی خۆیاندا ئەرکی چاپ و بڵاوکردنەوە کتێبەکەی لە سەرشان بووە.
جێگای ئاماژەیە شەهید ئەمجەد مەلایی، ناسراو بە “مامۆستا کۆڵنەدەر”، هونەرمەندێکی شاعیر، نگارکێش و شانۆکار، خەڵکی ئاوایی “جانەوەرە” سەربە کۆمیتە شارستانی مەریوان، ساڵی ١٣۵٠ی هەتاوی لەدایک بووە و لە ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٧۶ی هەتاوی، لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان، لەگەڵ پێشمەرگەیەکی دیکەی بە ناوی “غالب عەلیزادە” کەوتنە بەر پەلاماری تیمە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شەهید کران.











