نه‌خۆشیی ئه‌نفۆلانزای به‌راز له سنووری پارێزگاکانی کرمان‌و سیستان‌و به‌لوچستاندا نه‌مایه‌وه‌و گه‌یشته پارێزگای کرماشانیش.
دوکتور ئیبڕاهیم شه‌کیبا، بریکاری کاروباری بێهداشتیی زانسته پزیشکییه‌کانی کرماشان ده‌ڵێ تا ئێستا له کرماشان ٨ که‌س نه‌خۆشیی ئه‌نفۆلانزای به‌رازیان گرتوه.
ئه‌و ده‌ڵێ له ٣٤ حاڵه‌تی جێی گومان به توشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌نفۆلانزای به‌رازو دوای تاقیکردنه‌وه‌ی ورد ده‌رکه‌وتووه که ٨ که‌س له‌وان ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان گرتووه.
دوکتور شه‌کیبا ده‌ڵێ له یه‌ک دوو ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ نیزامپزشکی کۆ ده‌بنه‌وه تا زانیاری‌و راسپارده‌ی پێویست بده‌نه هه‌موو پزیشکه‌کانی ئه‌و پارێزگایه.
ئه‌و ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که دۆخه‌که‌یان خستۆته ژێر چاوهدێریو قه‌یرانه‌که وا نییه که له ئێستادا قوتابخانه‌کان دابخرێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌کان ده‌بێ وریا بن‌و سه‌باره‌ت به مه‌ره‌خه‌سیی ئه‌و قوتابییانه‌ی هه‌ڵامه‌ت ده‌گرن، یان نه‌خۆش ده‌که‌ون، سه‌ختگیری نه‌که‌ن.
شایانی باسه که وەزارەتی تەندروستیی ئێران ده‌ڵێ تا ئێستا 33 كەس لە دوو پارێزگای “كرمان” و “سیستان و بەلوچستان” بە هۆی نەخۆشی ئەنفوڵانزاوە مردوون.