٢٢ ڕێکخراوی مافی مڕۆڤ بۆ پشتیوانی لە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە سەر ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاوی نامەیەکیان بۆ وڵاتانی جیهان نووسیوە.
٢٢ڕێکخراوی پارێزەری مافی مڕۆڤی ئێرانی و نێونەتەوەیی لە نامەیکدا داویان لە هەموو وڵاتانی جیهان کرد لە چل و پێنجەمین دانێشتنی شوڕای مافی مڕۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پشتیوانی خۆتان لە هەمبەرپێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە لە سەر” پێشێلکردنی مافی مڕۆڤ” لە ئێران لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی دەرببڕن.
ئەم نامەیە ڕۆژی چوارشەممە١٩ی خەرمانان بۆ هەموو وڵاتانی جیهان دەنێردرێت، و داوایان لە هەموو وڵاتان کردووە، کە لە سەرپێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕێژیمی ئێران بکۆڵنەوە.
ڕێکخراوە مافی مڕۆڤەکان بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ” سەرکوتی بە کۆمەڵ”ی ناڕازییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی و بەکارهێنانی” هێزی نایاسای” لە کوشتنی سەدان خۆپیشاندەرو دەسبەسەرکرانی هەزاران کەس دەڵێ” ئەم کارەی ڕێژیم پێشێلکردنی مافی مڕۆڤە’ بە هۆی داخرانی یەک حەوتووی ئینتێرنێت بە بڕیاری بەرپرسانی ڕێژیم
لەم نامەیەدا بە ئاماژە بە راپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی لە سەر کوژرانی زیاتر لە٣٠٠کەس کە لە نێوانیاندا ٢٣ میرمنداڵ دیارن دەڵێ لەم نارەزایەتییانەدا گولـلەکان زیاتر لە سەری خۆپیشاندەران و نارازییان دراوە، کە ئەمە سەلمێنەری ئەو ڕاستتەیە کە هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ کوشتنی خەڵکی تەقەیان کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە رێژیمی ئێران بەردەوام بە سەرکوت و پیشێلکردنی مافەکانی مڕۆڤ بەردەوام هەوڵی داوە بە دەڕەندانەترین شێوە ڕووبەڕووی خەڵک بێتەوە، هەر لەم پەیوەندییەدا بە پێی بڵاوکردنەوەی ئامارە نافەرمییەکان باس لەوە دەکری کە لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاویدا زیاتر لە ١٥٠٠کەس کوژراون