دوو کرێکار لە ئیلام و نەوسوود بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، شاگردێکی مکانیکی تازەلاو خەڵکی گوندی نەیسانە سەر بە شاری نەوسوود بە ناوی ”هەژار (محەمەد) شەریفی“ بە هۆی بەربوونی جەکی ماشێنێکی بارهەڵگر کە بە سەر سەریدا کەوتووە، دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
هەرهەمان ڕۆژ و لە ئیلام، لاوێکی ١٩ ساڵ لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارە بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە کە لە وڵاتی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیاسلامیی ئێراندا هیچ پێوەرێک بۆ خۆپاراستن و بە ستاندارد کردنی کرێکاران لە بەرچاو ناگیرێت و کەمتەرخەمی و تێکچوونی بواری دەروونی کە بە هۆی کێشە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەکانەوە سەرهەڵدەدا بۆتە مەترسییەکی جیددی بۆ سەر ژیانی خەڵکی ئێران.