عەلی ئەکبەرساڵحی: بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ئیران، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە کە ئێران سەرقاڵی درووستکردنی شوێنێکی پێشکەوتووترە بۆ بەرهەمهێنانی سانتریفیوژە هەرە پێشکەوتووەکان لە ناو شاخەکانی نەتەنزدا.
ساڵحی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بە ئاماژە بە دوو قۆناغی ئەم پڕۆژەیە وتی: لە قۆناغی یەکەمدا دەستمان کردوو بە درووستکردن و دابین کردنی چەندین ساڵۆنی بەرهەمهێنانی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکان، لە بەر ئەو مەترسییانەی، کە پێوەندی بە سانتریفیوژه پێشکەوتووکانەوە هەبوو.
ناوبراو قۆناغێکی دیکەی ئەم پڕۆژەیەی بە بنیادنانی” ساڵۆنی پێشکەوتوو و بەرفراوان لە نێو شاخەکانی نەتەنزدا” ناوبرد.
پێشتر ڕۆژنامەی بۆلێمبێرگ ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە، بەڵگەیەکی لە ئاژانسی نێونەتەوەی وزە بینیوە، کە دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی سانتریفیوژە پێشکەوتووەکانە بۆ بەرهەمهێنانی سوتەمەنی ناوکی لە سایتی تەقیندراوی نەتەنز، بۆلێمبۆرگ دەڵێ؛ ئاڵوگۆڕەکان لە نەتەنزدا دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە هێرشەکانی مانگی پێشوو بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە ئۆرانیۆمی تێدا بەرهەم دێ هیچ گرفتێکی بۆ ڕێژیمی ئێران ساز نەکردووە.