بە هۆی کەڵەکە بوونی کێشە کان لە ئێران کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەرەوام پەرە دەستێنن و دۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران بۆ دەسەڵاتدارانی ڕێژیم کۆنترۆڵ ناکرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هێرانا: ڕۆژی سێشەممە١٨ی خەرمانان ٩٩ی هەتاوی، بێجگە لە ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی وەکوو کرێکارانی حەوت تەپە، تیمی ئاگر کوژێنەوەی شاری ئیسفەهان لە بەردەم بینای شۆرای شار، مامۆستایانی قوتابخانە لە بەردەم بینای فەرمانداری شاری ڕیگان، کرێکارانی شارەوانی لالی لە پێش بینای شارەوانی ، لە سێهەمین ڕۆژی مانگرتنەکانیان لە بەردەم بینای مەجلیسی شورای ئیسلامیی ڕێژیم ، بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، داوای جێبەجێ کردنی مافەکانیان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە لە ئێرانی بن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا بە جێگای چارەسەر کردنی کێشەکان بەچەک، کوشتن، لێدان. زیندان و ئێعدام ڕووبەڕووی هەر خەڵکی ئێران دەبنەوە.