مایک پۆمپێۆدەڵێ وڵاتانی جیهان ئەگەر دەیانهەوێ ئاسایشی وڵاتەکەیان و جیهانیش بپارێزن دەبێ گەمارۆ و سزای قورس بە سەرکۆماری ئیسلامیی ئێراندا بسەپێنن.
پۆمپێۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی٩٩ی هەتاوی بەدوای ڕاگەیەندراوی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لە هەمبەر زیادکردنی ١٠ هێندەی ئەوەی کە لە ڕێکەوتنی بەرجام بە ئێران ئیزن دراوە ئۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرهەم هێناوە، دەڵێ وڵاتانی جیهان دەبێ ئەو ڕاستییە بزانن کە بەرجام بوو بە مێژوو و هێچی نەماوە.
ناوبراو لە سەر لاپەڕەیی تویتێرەکەی دەڵێ: دەبێ بە دژی ڕێژیمی ئێران هەموو وڵاتان بە هاوکاری و پشتیوانی هەمەلایەنە گەمارۆی زۆر سەخت بە سەر ڕێژیمی ئێراندا بسەپێنین.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە ڕاپۆرتی سێ مانگەی خۆیدا کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بڵاوی کردەوە دەڵێ: پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ڕێژیمی ئێران گەیشتووەتە ٢٣٢٠ کیلۆ کە ئەمە ١٠ هێندەی ڕێگە پێدراوەکەیە کە لە ڕێکەوتنی بەرجام وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لە سەری ڕێککەوتن و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش واژۆی کردووە.
پۆمپێۆ دەڵێ: ئەگەر ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی ڕابگا دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە وهەموو جیهان.












