گه‌وره‌ترین ناوشکێنی ئه‌مریکا که تا ئێستا بۆ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا دروست کراوه، له چۆمی ” کێنبهک” له ویلایه‌تی ” مێین”ڕا به‌ره‌و ئۆقیانووس وه‌ڕێ که‌وت.
ناوشکێنی ی‌و ئێسئێس زوموالت، دێوزمه‌یه‌کی ١٨٥ میترییه که کێشه‌که‌ی ١٥ هه‌زار تۆنه‌و به‌ر له‌وه‌ی له چه‌ند مانگی داهاتوودا بدرێته ناوگانی ئه‌مریکا، له ئێستادا بۆ تاقیکردنه‌وه جووڵه‌ی پێکرا.
دروستکردنی ئه‌و ناوشکێنه ٤ میلیارد‌و ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری تێچووه‌و توانای خۆدزینه‌وه له ڕاداری ئه‌وه‌نده به‌هێزه که له‌سه‌ر ڕادار به‌قه‌ده‌ر به‌له‌مێکی ماسیگری ده‌نوێنێ.
سیسته‌می مووشه‌کیی ئه‌و ناوشکێنه ته‌یار به دوایین تێکنۆلۆژیی کۆمپیوتێری کراوه‌و ده‌توانێ ئامانجه‌کانی خۆی له مه‌ودای ١٠٠ کیلۆمیترییهوه بپێکێو ته‌فرو توونایان بکا. به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان ئه‌و ناوشکێنه دواجار چه‌کی لیزێریو ئێلێکترۆمیغناتیسیی له‌سه‌ر داده‌به‌سترێ.
تێکنۆلۆژییه‌کانی پێشکه‌وتووی به‌کارهاتوو له‌و ناوشکێنی “زوموالت” به‌و مانایه‌یه که ده‌توانێ به نیوه‌ی هێزی ئینسانیی ئه‌وتۆ که پێشتر بۆ ئه‌و جۆره ناوشکێنانه پێویست بوو، جووڵه‌ی عه‌مه‌لیاتیی هه‌بێ.