به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی مه‌ده‌نیی ” هیلو” ده‌ڵێ گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی کانیی ” کانی‌بڵ” جیا له فڕوفیشال هیچی دیکه نییه‌و ئه‌و کانییه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌ته‌واوی له‌نێو ده‌چێ.
سه‌عید سوله‌یمانی وێڕای ڕه‌خنه‌ی توندی له ئاوگیریی به‌نداوی داریان، گوتی ئه‌وه‌ی که کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن رێڕه‌وی ” کانی‌بڵ”یان گۆڕیوه ته‌نیا درۆ‌و فڕوفیشاڵێکی ئیدارییه.
ئه‌و گوتی به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌کانی ئه‌و پێکهاته‌ی بهردهئاههکییهی کانی‌بڵ لێی دێته ده‌رێ جۆرێکه که دوای چه‌ند ساڵ به ئه‌گه‌ری زۆر کانییه‌که دیسانه‌که‌ش بێته‌وه سه‌ر رێچکه‌ی پێشوو.
ئه‌و چالاکه ژینگه‌پارێزه به ئاماژه به‌و بۆچوونه کارناسییانهی له‌و باره‌یه‌وه باس ده‌کرێن، گوتی: ئاوی کانی‌بڵ یان دێته‌وه سه‌ر زارکی پێشووی که ١٢٠ میتر که‌وتۆته بن ئاو، یان له شوێنێکی دیکه سه‌ر وه‌ده‌ر دێنێ که له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که‌دا هه‌ر تێدا ده‌چێ.
سه‌عید سوله‌یمانی ده‌ڵێ ئه‌و ڕووداوه له ماوه‌ی ٤ تا ٥ ساڵی داهاتوودا ڕوو ده‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێکخراوی مه‌ده‌نیی ” هیلو” ده‌ڵێ پرسی گواستنه‌وه‌ی زارکی ” کانی‌بڵ” ته‌نیا فێلێکه ده‌یانه‌وێ له خه‌ڵکی بکه‌ن، جیا له‌وه‌ش که قازانجی کانی‌بڵ له ئێستادا بۆ خه‌ڵک زیاتر له لێدانی به‌نداوی داریانه.
“کانی‌بڵ” کانییەکی سروشتی لە نزیکیی گوندی ھەجیجهو لە کێوەکانی شاھۆوە سەرچاوە دەگرێ. کانی‌بڵ لە چرکەیەکدا سێ تا چوار ھەزار لیتر ئاوی ھەیەو دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی دوو میلیون کەس دابین بکا.
ئه‌و کانییه به‌نرخه به‌هۆی هه‌ڵبەستنی بەنداوی داریان دەخرێتە ژێر ئاو و نوقم دەبێ.