ئەمیر عەبدوڵلاهیان لە هەمبەر ئاسیایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئێمارات لە گەڵ ئیسرائێل، هەڕەشەی کردەوەی تیرۆریستی لە ئیمارات دەکا.
بەرپرسێکی ڕێژیمی ئێران، بە هۆی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل هەڕەشەی لە ئیمارات کرد و هەروەها بە حکوومەتی عەرەبستانی ڕاگەیاند کە ئەگەر ئیزن بدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی ئەو وڵاتەوە بڕۆنە ئیمارات، دەبێ باجێکی قورس بدا.
ئەمیر عەبدوڵلاهیان ئێستا یارمەتیدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیس بۆ کاروباری نێونەتەوەیە و لە ڕابردوودا جێگری وەزیری دەرەو بووە، ڕایگەیاند ئەگەر ئیمارات پیداچونەوە بە پەیوەندییە کانی خوی لە گەڵ ئیسرائیل نەکات،ئاسەواری خراپ لەسەر ئیمارات و ناوچەکە چاوەڕوان کراوە. وهەروەها وتی میلیشیا تیرۆریستەکان کە لە ژێر فەرمانی کۆماری ئیسلامیدان و ڕاستەو خۆ لە تاران فەرمان وەردەگرن، زۆر بە ئاسانی دەتوانن کێشەی جیددی بۆ ئیماراتیش دروست بکەن.
شایانی باسە کە ڕێژیمی ئێران لە بەحرەینیش خەریکی ئاژاوەگێڕیەوە دەیهەوێت شیعە مەزهەبەکان بە دژی دەوڵەتی ئەو وڵاتە هان بدا
شڕۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن کە ئیمارات بۆ رێژیمی ئێران زۆر جێگای بایخە و زۆر لە کارە بازرگانی و ئابوورییەکانی لە ریگای ئەو وڵاتەوە جێبەجێ دەکرد، هەر بەم هۆیەشەوەیە کە ڕێژیمی ئێران لە سەر بڕیاری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئیمارات و ئیسرائیل تا ئێستا زۆر لە سەرەخۆ جوڵاوەتەوە.
ڕێژیمی ئێران تەنانەت پەیوەندییەکانی خوی لە گەڵ ئیمارات نەپچڕیوەو ئێستاش باڵوێزەکەی هەر لە ئیمارات دایە.
شڕۆڤەکاری سیاسی ڕادیو دەنگی ئیسرائیل دەڵێ: هەبوونی بەربڵاوی ئێرانییەکان لە ئیمارات ئەم دەرفەتە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل دەڕەخسێنێ کە پەیوەندی لە گەڵ ئێرانییەکان لە هەمبەر هاوکاریی و زانیاریدان بە دەزگای زانیاری ئیسرائیل بگونجێنێ و پەرەپێبدا، کە ئەم بابەتە یەکێک لە هۆکارەکانی نیگەرانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشە.