بەھۆی “پیسبوونی ئاوی خواردنەوە”ی گوندی شێخ سەلەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، نزیكەی ٢٠٠ كەس ژەھراوی بوون.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردستان ٢٤، شەوی دووشەممە، ١٧ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی دانیشتووانی گوندی شێخ سەلەی سەلاسی باوەجانی لەماوەی چەند کاتژمێرێک بەهۆی خواردنەوەی ئاوی پیس زۆربەیان دۆخی تەندروستییان تێکچووە و بەگشتی ٢٠٠ كەسی گوندەکە ژەھراوی بوون و دۆخی تەندروستیی ٢٠کەسیان ناجێگیرە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری كرماشان كراون.
گوندی شێخ سەلە 500 خێزان و زیاتر لە 2 ھەزار و 500 دانیشتووی ھەیە، دانیشتووانی گوندەکە وەکوو زۆربەی گوندەکانی دیکەی ئێران و کوردستان ساڵانێكە كێشەی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوەیان هەیە.