وتە بێژی ڕێکخراوی وزەی ناوکی ڕێژیمی ئێران، بێهرۆز کەماڵوەندی دەڵێ: کە رێژیم بەڵێنی خوی لە سەر پیتاندۆمی ئۆرانیۆم لە ڕێکەوتنی بەرجام لە ژێر پێ ناوەو، گەیشتوەتە ئەو ڕاددەیەی پێش ڕێکەوتنی بەرجام و ئەمە وەکوو کاردانەوەیەرک بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە ناو دەبا ودەڵێ: چالاکییەکانمان لە سانتریفیۆژە پێشکەوتوەکان زۆرتر بووە و ڕاددەی پیتاندۆمی ئۆرانیۆممان لە هەڵکشاندایە.
کەماڵیوەند: لە هەمبەر بەرهەمهێنانی ١٣٠ تۆن ئاوی قورس دەڵێ ئێران لە ڕێکەوتنی ناوکیدا وتبووی زیاتر لە ئەوڕاددەیە ئاوی قورس پاشەکەوت نەکا، خۆ نەیگوتبوو بەرهەم ناهێنێت. هەروها ناوبراو دەڵێ کۆماری ئیسلامی مانگانە ٢٥٠ تا ٣٠٠ کیلۆ ئۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەم دەهێنێ، کە ئەمە دەمانباتەوە بۆ دۆخی پێش ڕێککەوتنە ناوکییەکە.
هاوکات کارناسان و پسپۆڕانی ناوکی ئەمریکا دەلێن: رێژیمی ئێران تەنیا سێ مانگ و نیویان ماوە کە دەستیان ڕابگا بە چەکی ناوکی
هەواڵدەرییەکی ئەمریکای لە زاری کارناسانی ناوکی ئەو وڵاتەوە دەڵێ: ڕێژیمی ئێران بە پێی پێویست ئۆرانیۆمی پیتێندراوی پاشەکەوت کردووەو هەموو کەرەستەکانی لە بەردەستدایە کە هەر کات بیهەوێت دەتوانێ لە سێ مانگ و نیو دا یەکەمین بۆمبی ناوکی خوی دروست دەکا
بە پێی ئەولێکۆلینەوانەی کە وێبسایتی ” واشینگتۆن فیری بێکێن’ بڵاوی کردوەتەوە، هاتووە کە بەرپرسانی ئەمریکایی دەڵێن رێکخراوە زانیارییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان، بەڵگانامەگەلێکیان لە بەردەستدایە کە دەیسەلمێنێ رێژیمی ئێران لە ئێستادا، پاشەکەوتێکی زۆری ئورانیۆمی پیتێندراویان هەیە کە دەتوانن چەکی ناوکی بەرهەم بهێنن
بیهرۆز کەماڵوەندی وتەبێژی ئاژانسی ناوکی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی یەکشەممە١٦ی خەرمانان وتی: ئێران توانیویە ١٠ هێندەی ڕێکەوتنی بەرجام، رێژەی پیتاندنی ئۆرانیۆم بەرێتە سەرێ
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووەکە ئێران بە پێشێل کردنی ڕاستەوخۆیی ڕێکەوتنی بەرجام توانیویە بە ڕێژەیەکی زۆر ئۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەم بهێنێت کە ئەم کارە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، ریژیمی ئێران هەروەها بە پێچەوانەی بڕیاراتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرقاڵی بەرهەمهێنانی مووشەکی باڵستیکی پێشکەوتووە،
لە ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دەوڵەتی ترامپ، تا ئەو کاتەی ڕێژیمی ئێران ناچار نەکا دەس لە بەرهەمهێنانی چەکی ناوکی بهێنێ، گەمارۆکانی بۆ سەر رێژیمی ئێران بەردەوام دەبن.