باوکێک دوای سێ ڕۆژ لە خۆکووژی کوڕەکەی، ئەویش خۆی هەڵداوەسێ و کۆتایی بە ژیانی خۆی دێنیت.
بەپێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕەسووڵ ئەحمەدی کوڕی عەبدوڵلا خەڵکی شاری بۆکان دوای ئەوەیکە تاقە کوڕەکەی بەناوی محەمەد ئەحمەدی لە ١٤ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی، بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە خۆی کوشتبوو، دوای سێ ڕۆژ لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانان، ئەویش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دەگوترێ ئەو بنەماڵەیە ڕەوشی ژیانیان زۆر ئاڵۆز بووە و لە بواری بژێوی ژیانەوە هەژار و نەدار بوونە.
شایانی باسە کە دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خەڵک کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لە سەر ژیانی خەڵک داناوە و خۆکوژی وەکوو دیاردەیەکی مەترسیدار ڕووی لە کۆمەڵگەی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە کە هەمووی بۆ ستیاسەتە شەڕخوازانە و ئاژاوەگێرانە و نامرۆڤانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگەڕیتەوە.