ملیشیا حووسییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران شەوی دووشەممە ١٧ی خەرمانی ٩٩ی هەتاوی فڕۆکەخانەی سەنعا پێتەختی یەمەنی بەڕووی فڕۆکەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داخست.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “سەبا” سەر بە ملیشیا حووسییەکان، ئەلشامی وەزیری ڕاگواستن: دەڵێ بە هۆی دەسبەسەرداگرتنی کەشتییە نەوتییەکان و پێشگرتنیان لە هاتن بۆ بەندەری ئەلحەدید، بوەتە هۆی کارەساتێک بە دژی خەڵک بە تایبەت نەخۆشەکان و منداڵان، فڕۆکەخانەی سەنعا ڕێگای سەرەکییە بۆ هاوردە کردنی یارمەتییەکان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراو نێونەتەوەییەکانی وەکوو مانگی سوور
لە ئاخرەکانی مانگی ڕابردوودا ملیشیا حووسییەکان بە پێشنیاری نوێ بوونەوەی دەوڵەتی یاسایی یەمەن، بۆ دووبارە هاوردە کردنی نەوت لە ڕێگای بەندەری ئەلحەدیدەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەستی ملیشیا کاندان دژایەتی کرد. هۆکاری سەرەکیی داخستنی فڕۆکەخانەکە، دەگەڕێننەوە بۆ ئەو پێشنیارەی دەوڵەتی یاسای یەمەن.
شایانی باسە کە ئەو گرووپانە لە یەمەن و وڵاتانی دەورووبەری خەلیجی فارس بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی ناوچەکەیان تێکداوە و لە خوێنڕشتنی خەڵکی وڵاتەکەی خۆیان بەردەوامن.












