مه‌رگی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک بێ گومان ناخۆشه‌و به بیستی هه‌واڵی کۆچی دوایی هه‌رکام له‌و ئازیزانه بۆ چه‌ن چرکه‌ش بێ خه‌مێک داماندهگرێ و کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ریی”هاوبه‌ش” ده‌ێته‌وه بیرمان. که خودی بیره‌وه‌ریی هاوبه‌ش وه‌کوو هه‌ودایه‌ک تاک به تاکی کۆمه‌ڵگه به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌دا
چونکه کۆمه‌ڵگه خه‌م وخۆشییهکانی خۆی له هێندێک رووداو‌و به‌رهه‌می هونه‌ریدا ده‌بینێ. واتایه‌کی دیکه‌ی ئه‌مه‌یه خاوه‌نی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کان به ئافراندنی هونه‌ریی وئه‌و ته‌مه‌نه‌ی که له‌م بوارده‌دا ده‌یبه‌خشن ڕۆڵی ئێگجار کاریگه‌رییان هه‌یه له پته‌وکردنی هه‌ستی میللی وپه‌ره پێدان به بیره‌وه‌ریی هاوبه‌ش. به‌م پێشه‌کییه ده‌مهه‌وێت به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له ژیانی هونه‌رمه‌ندێکی گورانیچڕو فۆلکلۆربێژ ناسراو به “زی زی” که له‌م روژانه‌دا کۆچی دوایی کرد‌و په‌یوه‌ست بوو به بیره‌وه‌رییه‌کان ،گرینگی وبایه‌خی ئه‌م تاقمه گۆرانیبێژه که به داخه‌وه کاروانه‌که‌یان روو له کۆتاییه بخه‌مه به‌ر باس.
خەزینهی زێڕینی فۆلکلۆر پشکی شێری وه‌به‌رکه‌وتووه له زیندو هێشتنه‌وه‌ی زمان وئه‌ده‌بی کوردی. بێ شک ئه‌ده‌بی نووسراوه(مکتوب) کوردی ته‌مه‌نێکی دوورودرێژی نیه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی له گه‌ش وپه‌ره‌پێدان به زمانی کوردی، ئه‌مرۆکه له هه‌ر چوارپارچه‌ی نیشتمانەکەمان به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان شاهیدی باڵاکردنی فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌بی زگماکین. بێ گۆمان له‌م زیندوومانه‌وه هونه‌رمه‌ندانێکی ساده و ساکار که هه‌م شکۆو جوانییان به شایی و به‌زم و زه‌ماوه‌نده‌کانی ئێمه به‌خشیوه، هه‌میش ڕۆڵی پردێکیان هه‌بووه له نێوان مێژووی گۆرانی فۆلکلۆریک وبه‌ره‌ی نوێ ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە. ئەم هونەرمەندانە بە دوو هۆ جێگه‌ی سه‌رنج ورێزی زیاترن. یه‌که‌م: بهگوتنهوهو چڕینی گۆرانییه کۆنه‌کان هه‌م نه‌زم ومهقامه کۆنه مۆسیقایهکانیان پاڕاستووهو توانیویانه به‌شێکی زۆر له ده‌سته‌واژه کوردییه‌کان بپارێزن، هه‌میش به ده‌رکه‌وتن به سیمایه‌کی کوردانه له به‌زم وشاییهکان له باری جلوبه‌رگه‌وه، له‌وبه‌شه که پێ ده‌گووترێ فۆلکلۆری ماددی(جلوبه‌رگ) ڕاسته‌وخۆ له بواری زیندووکردنه‌وه‌ی شوناس و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له چه‌ند بواری گورانی/زمان/جلوبه‌رگ … خزمه‌تیان کردوه. هونه‌رمه‌ندانێک که ته‌نیا بۆ هونه‌ره‌که‌یان ژیاون و له‌وپه‌رێ ژیان و به‌سه‌رهاتێکی کپ وبێ ده‌نگ، ده‌نگ و ڕه‌نگی سه‌رده‌مانی کۆن وکهونارایان به سه‌رده‌می ئێمه‌مانان ناساندوه. سۆزێکی هه‌ست بزوێن، یان خۆشییه‌کی خۆماڵی و ڕه‌سه‌ن له زۆربه‌ی ئه‌و گورانییه فۆلکلۆرییانهدا هه‌ست پێده‌کرێت که به‌شێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شێوه‌ی چرین وگوتنهوهیان که هونه‌ری تایبه‌ت و به‌رچاوی که‌سانێک وه‌کوو برایانی “زی زی”یه که به هۆی خزمه‌تێک که کردوویانه نازناوێکی کوردستانییان هه‌یه. به‌داخه‌وه ئاخرین که‌س له‌م سێیانه‌ی ستران وسۆزی کوردی، مامۆستا “حه‌سه‌ن شۆخ که‌مان” دوای ته‌مه‌نێکی لێورێژ له ئاواز‌و زیندووکردنه‌وه‌ی ده‌یان گورانی ڕه‌سه‌نی کوردی ودانانی ملوودی جوان وتازه کۆڕی هونەردۆستانی بە یەکجاری جێهێشت. کۆی به‌رهه‌مه‌کانی ئەو هونەرمەندە و هاورێیانی نزیک به ٦٤ گۆرانییه کە ناسراوترینهکانیشی شه‌مامه‌و خاڵ خاڵ، سوه‌یبه باڵابه‌رز، خه‌نه‌به‌دان، کێژی مه‌ڕۆ جوانی و ئای بۆ هه‌لامه که له مێژه له یادوبیری خه‌ڵکی کورد ماوه‌نه‌ته‌وه‌و هونه‌رمه‌ندانی دیکه‌ش دووپاتی ده‌که‌نه‌وه، به وته‌ی موزیسییەنی لاوی کورد “به‌ها به‌شیری”: هونه‌رمه‌ندی فارس “بیژه‌ن مورته‌زه‌وی” ئاهه‌نگی “رووناک”ی له رووی ئاوازی ملوودی خه‌نه‌به‌ندانی “زی زی” دروست کردوه.
“حسێن وحه‌سه‌ن وعه‌لی شۆخ که‌مان” ،ئه‌م سێ برا هونهرمهندهبوون که به “نایه وزهرب و دایره و گورانیچڕین ده‌یان ئاهه‌نگ و بۆنەی شایییان به جوانترین شێوه ڕازاندووتهوهو هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی مێژوویی سه‌قز که سنووری نێوانی مۆکریان و ئه‌رده‌ڵانه له پێش‌گرتن له فه‌وتان و له نێوچوونی به‌شێکی زۆر له ملوودی و ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌کان هونه‌رمه‌ندانه‌و خه‌مخۆرانه ئه‌رکی خۆیانیان له‌م باره‌وه به‌جێگه‌یاندوه، هه‌روه‌ها له ڕادیۆی ده‌نگی کرماشان وسنه‌و ورمێ،ده‌یان گورانی ومه‌قامی خۆش وخهمڕهوێنیان تۆمار کردوه.
خاکه‌ڕایی وخه‌ڵکی بوونی ئه‌م تاقمه هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویستی وهۆگرییهکی بێ وێنه‌ی پێیان به‌خشیوه له نێۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد. هه‌رچه‌ند له ئه‌وپه‌ڕی دهسنهرویشتوویی ماددی ژیاون به‌ڵام به جۆرێک ژیانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی گورانی کوردی وئاوازه کۆنه‌کان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م به‌رێزانه بۆوه،بۆیه یادکردن ورێزگرتن له خۆیان هونه‌ره‌که‌یان له‌هه‌موو کاتێکدا ته‌نیا وه‌فایه‌که که ده‌توانین به‌رانبه‌ریان هه‌مان بێ.به‌داخه‌وه به دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگیان مۆچرکێک به له‌شمان دێ که بۆ له کاتێک که زیندوو بوون به‌رانبه‌ریان ئه‌مه‌گناس نه‌بووین! ره‌نگه هه‌ر ئه‌م حهسرهتهش نیشان له گه‌وره‌یی وئاستی به‌رزی ئهوهونهرمهندانه بێ.به‌ڵام ئه‌وه‌ی که حاشای لێناکرێ له بێستانی شین وشکۆداری ئاوازی کوردی برایانی “زی زی”شه‌مامه خاڵ خاڵیکی بۆنخۆش وجوانن که هه‌تاهه‌تایه به باڵابه‌رزی ده‌مێنه‌وه و بزه‌ی سه‌رلێوی هه‌موو خهنهبهندانێکی کوردین!گورانیبێژی ئه‌م گرووپه خۆشناوه “مامۆستا حسێن شۆخ که‌مان”له ساڵی ١٣١٧ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی هونه‌ردۆست له شاری سه‌قز هاتووته دنیا‌و به پاڵنه‌ری براگه‌وره‌که‌ی “عه‌لی شۆخ که‌مان” کاری هونه‌ری خۆی ده‌سپێکردو گرووپی هونه‌ری برایانی “زی زی”یان دامه‌زراند.که‌س نه‌یده‌زانی که رۆژێک شاگرد قاوهچیهک ببێته هونه‌رمه‌ندێکی ناودارو ناز ناوی”زی زی”له‌سه‌ر زاری هه‌ر تاکێکی کورد به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵات ناوێکی ئاشنابێ. ئه‌م نازناوه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کاک حسێن شۆخ که‌مان به منداڵی زمانی گرتوویه‌تی و گوتوویه‌تی “زازا،زازێ وزی زی..”بۆیه هه‌ر ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌ریدا ناوه‌و دواییش بوو به نازناوی هونه‌ری ئه‌م گرووپه که له ناوچه‌ی سهقزوکوردستان به‌م نازناوه ناسراون.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌کوو ئاخرین برای گرووپی زی زی،دوای ته‌مه‌نێک خزمه‌ت به ئاوازوگۆرانی کوردی له رۆژی دووشه‌مه به‌رانبه‌ر به ٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاوی له ته‌مه‌نی ٧٧ساڵهیی جه‌سته‌ی ساردی له خاکی نیشتمان نێژراو ئێمه‌ی له گه‌ڵ تینوگڕی ده‌یان ئاوازوملوودی شادوشهنگ به‌جێهێشت.
شایانی باسه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له چه‌ندین فستیڤاڵی هونه‌ری له ئێران مه‌قامی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه.
یادی به نازونیازبێ.
ژێده‌ر:ماڵپه‌ڕی شارنێۆز،ماڵپه‌ڕی ئاوێز.
لە ژماره ٦٦٩ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه