لە درێژەی کارو چالاکیی ژینگەپاریزانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ رزگارکردنی “کانی بڵ” لە وشکبوون، کەمپینی “هاواری کانی بڵ” لە رۆژانی رابروودا چالاکتر بووەو تا ئێستە ٩ چالاکی مەدەنیو ژینگەپارێز مانیان گرتوە
دوای ئەوەی زیاتر لە سێ هەزار کەس لە چالاکانی مەدەنی، ژینگەپارێز، سیاسی، ئایینیو زانستی و فەرهەنگیی رۆژهەڵاتی کوردستان بە نووسینی نامەیەک ناڕەزایەتیی خۆیان سەبارەت بە نوقمبوونی کانی بڵ بەهۆی بەنداوی داریان بە نوێنەرانی مەجلیسو سەرکۆماری ئێران ڕاگەیاندو داواکەیان پشتگوێ خرا؛ ئەو کەمپەینە چالاکییەکانی خۆی بە مەبەستی پێشگیری لە وشکبوونی کانی بڵ پەرە پێدا.
بەپێی دوایین زانیارییەکان تا ئێستا ٩ کەس لە چالاکانی مەدەنیو ژینگەپارێز بە ناوەکانی میعاد ئەحمەدی، سوهەیلا محەممەدی، ئازاد عەباسی، سابیر سوڵتانی، نیعمەت رەزایی، سیروان رەحیمی، خەبات مەفاخری، پژمان سوبحانیو هێمن محەمەدی مانیان لە خواردن گرتوە و بەم جەشنە ناڕەزایی خۆیان بەو کارەساتە ژینگەییە راگەیەندووە.
“کانیبڵ” کانییەکی سروشتییە لە نزیکیی گوندی ھەجیج کە لە کێوەکانی شاھۆوە سەرچاوە دەگرێ و یەکێ لە پڕئاوترین کانییەکانی کوردستانه. کانیبڵ لە چرکەیەکدا سێ تا چوار ھەزار لیتر ئاوی ھەیەو دەتوانێ ئاوی خواردنەوەی دوو میلیون کەس دابین بکا.
ئهو کانییه بهنرخه بههۆی ههڵبەستنی بەنداوی داریان دەخرێتە ژێر ئاو و نوقم دەبێ.