موحسین ڕەنانی ئابووری ناس، بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییان دۆخی خراپی ئابووری ئیرانی خستە ڕوو و دەڵێ تەواوی ئابووری و نیزامی ئاڵووگۆڕی بیروڕا، دامەزراوە و تەنانەت بنەمالەکانیش لە کۆمەڵگەی ئێمەدا شکستیان هێنا.
ڕەنانی دەڵێ، تازە نەوتیش ناتوانێ بێ کەڵک کراوەکانی ئێمە بگەڕێنێتەوە دۆخی ئاسایی و قەیرانەکان یەک لە دوای یەک لە سەرهەڵدەدەن، دەبێ خۆمان ژیانی خۆمان لە بازنەی ئابووری، سیاسەت و کۆمەڵایەتیدا ئاڵووگۆڕ پێ بێنین.
هەموو ئەمانە نیشانەی ئەوەن کە ڕێگای هەنووکەیی وڵات شایانی درێژە پێدان نیە و ئەزموونی دەیەکانی ڕابردووی نیزام ئەوەمان پێ دەڵێ ئێمە بێجگە لەوەی بە لاڕێدا براوین و ئەگەر بمانهەوێ بەم شێوەیە درێژەی پێبدەین تەواوی کۆمەڵگە، سەرچاوە مادییەکان و سامانە سرووشتیەکان و مرۆڤایەتی لە ئێران لە ناو دەچن.
ناوبراو لە درێژەی باسەکەیدا سەبارەت بە دۆخی خراپی ئابووری و ترسی شۆرشی خەڵک وتی، هیوادارم ئەمڕۆژانە نرخی پووڵ دانەبەزێ و نرخی دۆلار هەڵنەکشێ کە سەرۆکی ئەمریکا، ترامپ کارێک نەکات کە بەردەوامی بە نوێنەرانی تازەی مەجلیسی وڵات نەدات خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت تێدا زەرەرمەندی یەکەم دەبن کە پووڵەکانیان لە بەشی بەرهەمهێنان بیگوازنەوە بۆ بازاڕی مامەڵەکردن، کە بێکارەکان نەڕژێنە سەر شەقامەکان، کە کرێکاران دەس نەدەنە مان گرتن و لاوانی خوێنکار و هەژار و ماندوو بێ هیوا، خۆپیشاندان نەکەن، کە ئەگەر بەمشێوە بڕوا وڵات داڕمانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێ و کارەساتی لێدەکەوێتەوە.